لە فەڕەنسا پشتگیریکردنی کارمەندانی تەندروستی بەردەوامە
کوردستانیان و دەزگا کوردیەکانی فەڕەنسا، لە تێکۆشانی دژی پەتای کۆرۆنادا پشتگیری و هاوکاری کارمەندانی تەندروستی دەکەن.
کوردستانیان و دەزگا کوردیەکانی فەڕەنسا، لە تێکۆشانی دژی پەتای کۆرۆنادا پشتگیری و هاوکاری کارمەندانی تەندروستی دەکەن.
ئەنجومەنی ژنانی زینی رینیس و کۆمەڵگای دیموکراتیکی کوردی رینیس، هەفتەی سێ ڕۆژ بۆ کارمەندانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رینیس پانتچایلۆ خواردن دروست دەکەن و ئەوەش تا ١١ ئایار بەردەوام دەبێت. دەزگاکان دوێنێ خواردنیان گەیاندە نەخۆشخانەکە.
تەڤگەری ژنان کوردستان – ئەوروپا و کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد – فەڕەنسا لەبارەی پشتگیریکردنی نەخۆشخانە و کارمەندانی تەندروستی ڕایانگەیاند، ڕۆژانی داهاتوو خواردن و دەمامک بەسەر کارمەندانی نەخۆشخانەکە دابەش دەکەن.
لە تۆلۆسیش دوێنێ ئێوارە خواردن بەسەر کارمەندانی نەخۆشخانە دابەشکرا.
ف.ق