لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ١٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە
بە پێی ئەو ئامارانەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئەو ئامارانەی بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.
بەرپرسانی تورکیا رایدەگەیێنن، لە ماوەی تەنها ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لەو وڵاتە بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ١٢٣ کەس گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیە بێت لە تورکیا بە گشتی ژمارەی ئەو کەسانەی بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتووەتە ٢١٤٠ کەس.
هاوکات بە گشتی ٩٠ هەزار و ٩٨٠ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناش تۆمار کراون.
ز.ش