لە هانوڤەری ئەلمانیا دەوڵەتی تورک ئیدانە کرا

کوردانی دانیشتووی شاری هانوڤەری ئەلمانیا، داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک و هاوکارانیان ئیدانە کرد.

بە پێشەنگایەتی NAV-DEM لە شاری هانوڤەری ئەلمانیا بە ئەنجامدانی چالاکیەک، کە دوێنێ رۆژی هەینی بەڕێوەچوو، داگیرکاریی دەوڵەتی فاشیستی تورک رسوا و شەرمەزار کرا.

لە چالاکیەکەدا هاوکات نارەزایەتی لە بەرامبەر بێدەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕا. لەم چوارچێوەیەدا جوان چەولگ لەسەر ناوی  NAV-DEMوتەیەکی پێشکەش کرد و وتی:"دەبێت حکومەتی بارزانی بە زووترین کات کۆتایی بە پەیوەندیەکانی خۆی بێنێت لەگەڵ دەوڵەتی تورک و پشتیوانی خۆی بۆ تێکۆشانی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان دەرببڕێت." چەولیگ هاوکات داوای ئازادکردنی چالاکە کوردەکانیشی کرد.

دواتر ئالتون بیسچوف ئەندامی بزوتنەوەی ژنان قسەی کرد و لەگەڵ ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر حکومەتی هەوڵێر، راشیگەیاند، دەبێت گەلی کورد لە دژی داگیرکاری و لاقەکەران یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بێت.

ز.ش