لە کەمپی ئلوانگین نەخۆش و کەسانی تر تێکەڵ دەکرێن

لە کەمپی ئلوانگینی کارلستوهی ئەڵمانیا ئەو پەنابەرانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەوانەی تووش نەبوون بە زۆر تێکەڵ بەیەک دەکرێن.

لە کەمپی ئلوانگینی کارلستوهی ویلایەتی بادین ورتینگێرگی ئەڵمانیا ئەو پەنابەرانەی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ئەوانەی تووش نەبوون بە زۆر تێکەڵ بەیەک دەکرێن.

کوردەکانی ناو کەمپەکە بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)یان ڕاگەیاند، بارودۆخیان دژی مرۆڤایەتیە. کوردەکانی ناو کەمپەکە ئاماژەیان بەوەکرد، ژمارەیەک پەنابەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون  و هەموو کەسێک پێکەوەیە. هەندێک کەس بۆ شەوێک دەهێننە ناو کەمپەکە و دواتر بۆ شوێنێکی تریان دەگوازنەوە.

کوردستانیانی ناو کەمپەکە ئەوەیان خستەڕوو، ژیانی ناو کەمپەکە زۆر قۆڕسە. ڕێگا نادەن لە دەرەوە خواردن دابین بکەین و کوردێکی ناو کەمپەکە وتی، "چەند ڕۆژ لەمەوبەر خزمەکانم خواردنیان بۆ هێنام، بەڵام ڕێگەیان نەدا خواردنە بگاتە دەستم، ئەو خواردنەی پێمان دەدرێت، ژەمێک ساردە، ژەمێک گەرمە."

ف.ق