مانگی سووری کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی کلچ کرد
مانگی سووری کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی سەبری کلچ سەرەخۆشی لە خانەوادەی کلچ کرد و ڕایگەیاند، ڕەنج و هەڵویستی سەبری کلچ هەموو کاتێک هێز و بڕوابوونی دەدایە خەباتەکانیان.
مانگی سووری کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی سەبری کلچ سەرەخۆشی لە خانەوادەی کلچ کرد و ڕایگەیاند، ڕەنج و هەڵویستی سەبری کلچ هەموو کاتێک هێز و بڕوابوونی دەدایە خەباتەکانیان.
مانگی سووری کوردستان بەهۆی کۆچی دوایی سەبری کلچ پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامی مانگی سووری کوردستان بەم شێوەیەیە:
"بە خەمگینیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خەباتکاری دەزگاکەمان مەلا سەبریمان پێگەیشت.
مەلا سەبری لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا لە ئەوروپا بەشێکی زۆری ژیانی پێشکەش بە ئازادی مرۆڤەکان کرد هاوکاریانی کرد.
بە تایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا لەگەڵ سەختی و تەمەنی زۆری هیچ کاتێک دەستی لە خەباتی خێرخوازی خۆی هەڵنەگرت.
تاکە دەردی ئەوەبوو، دەستی هاوکاری پێشکەش بە مرۆڤە دەستکورتەکان بکات.
لەم دۆخەدا کە پێویستی کۆمەڵگا بە هاوکاری و پشتگیری هەبوو، کۆچی دوایی مەلا سەبری هەم بۆ مانگی سووری کوردستان و هەم بۆ کۆمەڵگا، زیانێکی گەورەبوون.
ڕەنج و هەڵویستی سەبری کلچ هەموو کاتێک هێز و بڕوابوونی دەدایە خەباتەکانیان.
جارێکیتر ئێمە وەک مانگی سووری کوردستان سەرەخۆشێ خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی مەلا سەبری دەکەین و هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین.
ف.ق