نوسینگەی مافەکانی سەدە: ئۆجالان بە تەلەفون لەگەڵ خانەوادەکەی قسەی کرد
نوسینگەی مافەکانی سەدە رایگەیاند، عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی بە رێگای تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە.
نوسینگەی مافەکانی سەدە رایگەیاند، عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی بە رێگای تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە.
نوسینگەی مافەکانی سەدە ئاماژەی بەوە کرد کە، بریگرتەکانیان هەر یەک لە عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و عومە هایری کۆنار و هامیلی یلدرم و ڤەیسی ئاکتاش کە لە بەندیخانیەی ئەمنی باڵای پیتی (F) لە ئیمرالی بەند کراون، بە رێگای تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کردووە.
لە راگەیێندراوەکەی نوسینگەی مافەکاندا هاتووە، خانەوادەی بریگرتەکانمان ئەمڕۆ ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لە رێگای داواکاری گشتیەوە لەگەڵ بریگرتەکانمان بە تەلەفۆن قسەیان کرد.
ز.ش