نوسینگەی مافەکانی سەدە داوای لە CPT کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات

نوسینگەی مافەکانی سەدە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و رایگەیاند، ڕیسکێکی زۆر لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد هەیە. نوسینگەکە داوای لە CPT کرد ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

نوسینگەی مافەکانی سەدە ڕاپۆرتێکی ئامادەکرد و بۆ CPT نارد. لە ڕاپۆرتەکەدا باسی دۆخی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یڵدرم و وەیسی ئاکتاش کرا.

'بەڕێز ئۆجالان لەژێر ڕیسکێکی گەورەدایە'

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی دۆخی دوای ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە و باسی ئەوەکرا کە لە زیندانەکان هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر. لە زیندانی ئیمڕالی ٢١ ساڵە بەڕێز ئۆجالان بەهۆی کێشەی هەناسەدان چەند جار نەخۆش بووە. ئەم دۆخە تێیایدا جێگیر بووە و هەموو جارێک تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت. بەهۆی دۆخی زیندانی تاکەکەسی، ناتوانێت سوود لە خۆر و ئاو وهەوا وەربگرێت، بەهۆی ئەوەی تەمەنی ٧١ ساڵە و نەخۆشی هەناسەدانی هەیە، لە ڕووی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ڕیزی ئەو کەسانەدایە کە مەترسی لەسەرە."

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەدرا بۆئەوەی لە ئیمڕالی ڕێگری لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بکرێت، پێویستە ڕێوشوێنی تووند بگیرێتەبەر  و داوا کرا چاوپێکەوتن ئەنجامبدرێت، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.

'سەردانمان ڕەتکرایەوە و هیچ زانیاریەک ئاشکرا ناکەن'

"دادگای بورسە داواکاری ئێمەی ڕەتکردەوە. ٦ی نیسانی ٢٠٢٠ داواکاری گشتی پێی ڕاگەیاندین کە داواکاری چاوپێکەوتن کە ٢٦/٣/٢٠٢٠ پیشکەش کرابوو، ڕەتکراوەتەوە. داوامان کردبوو نابێت ڤایرۆسەکە لە ئیمڕالی بڵاوببێتەوە و ئەگەر بڵاویش بێتەوە پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەوبەر و پێویستە ئێمەش ئاگادار بکرێینەوە. داواکاریەکانمان بە بیانۆی ئەوەی 'ئەوە کاری دەسەڵاتی ئینفازە' ڕەتکرایەوە. لە ڕووی گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانیش هیچ هەنگاوێک نەنراوە. لە راپۆرتەکەدا باسی ئەوەکرا، بەهۆی ئەوەی چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو مەترسیدارە، داواکاری خانەوادە و پارێزەران بۆ قسەکردن بە تەلەفۆنیش ڕەتکراوەتەوە.

لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەوە دەکرێت کە هەڵوێستی بەرپرسەکان لەدەرەوەی یاسایە و لەبەرانبەر یاسا تاکتیک بەکاردەهێنرێت.

هەروەها تیشکخراوەتەسەر ئەوەی ٤ی ئازار تا ١٧ی نیسان داواکراوە بە تەلەفۆن قسە بکرێت بەڵام ئەویش رەتکراوەتەوە. ئەو وڵامنەدانەوەیە یاسایی نییە و ڕاگەیەنرا، قەدەغەی قسەکردن بە تەلەفۆن بە گوێرەی یاسا و پێوانەکانی دیسیپلین نییە. پێویستە ڕێگاکانی وەرگرتنی زانیاری بکرێنەوە.

پێویستە CPT چی بکات؟

نوسینگەی مافەکانی سەدە لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئەم داواکاریانەی لە CPT کرد:

"ئێمە داوا لە کۆمیتەکەتان دەکەیەن لەگەڵ وەزارەتی داد و بەڕێوەبەرایەتی گشتی زیندانەکان و بەرپرسانی حکومەت پەیوەندی دروست بکەن و چاودێری دۆخەکە بکەن.

بەو پێیە بۆ ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگاتە دۆرگەی ئیمڕالی و موەکیلەکانمان تووشی ڤایرۆسەکە نەبن پێویستە بەرپرسان رێوشوێن بگرنەبەر.

لەم چوارچێوەیەدا داواکاری کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ، وەقفی مافی مرۆڤی تورکیا، کۆمەڵەی یاساناسان بۆ ئازادی، کۆمەڵەی یاساناسانی سەردەم، سەندیکای رەنجدەرانی خزمەتی کۆمەڵایەتی و تەندروستی، کۆمەڵەی کۆمەڵگای مەدەنی لە سیستمی ئینفاز  لە ٣٠ ئازاری ٢٠٢٠ ڕایانگەیاندبوو، جێبەجێ بکرێت.

سزای دیسیپلین هەڵوەشێننەوە، یان بە پێی یاسایەک دوای بخەن.

خانەوادە و پارێزەران بە شێوەیەکی خێرا لەناو بارودۆخێکی گونجاودا بتوانن چاوپێکەوتن ئەنجام بدەن و هەنگاوی پێویست بنرێت.

هەروەها بۆ ئەوەی خانەوادە و پارێزەران بتوانن سوود لە قسەکردن بە تەلەفۆن وەربگرن، دەست بە کار بکرێت.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم داواکاریانە کە زۆر گرنگن و ئاسایشی ژیان و تەندروستی و ماف و ئازاد سەردانکەران بپارێزرێت و بە شێوەیەکی کاریگەری چاودێری دۆخەکە بکرێت."

ف.ق