وتەبێژی سوپای عێراق: هێرشەکانی دەوڵەتى تورک دژ بە سەروەریی عێراقە
عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی سوپای عێراق لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر مەخمور رایگەیاند، دەبێت ئەنقەرە ئامادە بێت باجی ئەو هێرشانە بێت.
عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی سوپای عێراق لەبارەی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر مەخمور رایگەیاند، دەبێت ئەنقەرە ئامادە بێت باجی ئەو هێرشانە بێت.
تاوەکو دێت ناڕەزایەتییەکان لە دژی هێرشەکانى دوێنێ دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر کامپی پەنابەرانى مەخمور زیاتر دەکات.
عەبدولکەریم خەڵەف وتەبێژی سوپای عێراق لەبارەی هێرشی دەوڵەتى تورک بۆ سەر مەخمور بە ئاژانسی هەواڵی بونای راگەیاندووە، ئەو ھێرشە پێشێلکردنی سەروەریی خاکی عێراقە.
خەڵەف رایگەیاندووە، ئەوە نزیکبوونەوە و هەڵسوکەوتێکى دوژمنکارانەیە و دەبێت ئەنقەرە ئامادە بێت باجەکەى بدات.
فڕۆکە بێفڕۆکەوانە موشەکهاوێژەکانى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر دوێنێ کامپی پەنابەرانیان لە مەخمور بۆردومانکرد و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٣ ژن شەهید بوون.
ژ.ت