ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق گەیشتە ١٤٠٠ کەس
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند پشکنین بۆ ١٧٥٦ گومانلێکراو ئەنجام دراوە لە تەواوی تاقیگەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند پشکنین بۆ ١٧٥٦ گومانلێکراو ئەنجام دراوە لە تەواوی تاقیگەکان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو.
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق ڕایگەیاند لە ئێستادا بۆ ڕێگریکردن لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە و چارەسەرکردنی تووشبووان کار لەسەر بەکارهێنانی چارەسەری پلازما دەکەن، هەروەها ڕاشیگەیاند ئەو ناوچانەی کە ڤایرۆسەکە تیایدا بڵاوبوەتەوە و تەشەنەی سەندووە زۆرترین پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و بە بەردەوامی ئەو ناوچانە تەعقیم دەکرێن.
دەربارەی دوایین ئاماری ڤایرۆسەکە ڕایگەیاند لە ماوەی یەک ڕۆژی ڕابردودا ٢٤ تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەو پێیەش کۆی گشتی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە لە سەرتاسەری عێڕاق دەکاتە ١٤٠٠کەس، هەروەها ژمارەی گیان لەدەستدان ٧٨ حاڵەتە.
لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە هەوڵی چارەسەرکردنی تووشبواندایە و وەک ئاماژەی پێدەکەن هەمو ڕێگەیەک دەگرنە بەر لە پێناو چارەسەرکردنی توشبووان، تاکو ئێستا ٧٦٦ توشبوو بە تەواوەتی چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.
ز.ش