ژنانی کورد لە سکاندیناڤیا هێرشی سەر مەخمووریان شەرمەزار کرد
ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار کرد و داوایان کرد گەمرۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.
ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار کرد و داوایان کرد گەمرۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.
بزووتنەوەی ژنانی سکاندینابیا، هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخمووەر شەمەزار کرد کە لە ئەنجامدا ٣ ژنی کورد شەهیدبوون. ژنان لە سوید، دانیمار، فینلەندا چالاکی جیاوازیان ئەنجامدا.
ژنان پانکارتیان بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆی سەر مەخموور بەرزکردەوە. لە هەندێک شار پانکارت بە باڵەکۆن و پردەکانەوە هەڵواسران و داوایان کرد دەوڵەتی تورک لە باشووری کوردستان بکشێتەوە.
ژنان لەبارەی شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورک لە سۆشیاڵ میدیا بابەتیان بڵاوکردەوە.
بزووتنەوەی ژنانی سکاندیناڤیا داوایان لە ژنان کرد کە کۆمەڵکوژیەکە شەرمەزار بکەن.
لە لێدوانەکاندا باسی ئەوەکرا، لە کاتێکدا کە تێکۆشان لەدژی پەتای کۆڤید١٩ بەردەوامە، دەوڵەتی تورک بەردەوامی بە کۆمەڵکوژیەکانی لەدژی گەلی کورد دەدات.
'ئێمە بەهیچ شێوەیەک خیانەت قبوڵ ناکەین'
لە لێدوانەکاندا هەروەها تیشکخرایە سەر ئەوەی، هێرشی سەر مەخموور کە ٣ ژن شەهید بوون، هێرشە لەدژی هەموو گەلی کورد . بە تایبەتی هێرشی دژی ژنان نیشانی ئەوەیە کە دەوڵەتی تورک دەیەوێت قڕکردن ئەنجام بدات. بە ناوی بزووتنەوەی ژنانی سکاندیناڤیا ئێمە ئەم هێرشە و بێدەنگی بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان شەرمەزار دەکەین. جارێکیتر دەڵێین، ئێمە ئەم خیانەتە قبوڵ ناکەین."
ژنان داوایان لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان کرد لەبەرانبەر هێرشەکە بێدەنگی بشکێنن و گەمارۆی سەر کەمپی مەخموور هەڵگرن.
ف.ق