لە مانگی نیسانی رابردوودا دەزگای چاپ و پەخشی ئونراست کتێبی "مانیفیستۆی شارستانیی دیموکراتیک ٣ – سۆسیۆلۆژیای ئازادی (Manifests der demokratischen Zivilisation 3- Soziologie der Freiheit)" لە نووسینی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە وڵاتە ئەڵمانی زمانەکانی ئەڵمانیا، نەمسا و سویسرا چاپ و بڵاوکردەوە.
لەو کتێبەی ئۆجالاندا زنجیرە بابەتەکانی هێزی بونیاتنەر و هەڵوشێنەری مێشک، مێشک (زیهنییەت) و ئەخلاق، مێشک و باوەڕ، ئەخەلاق و کۆمەڵگەى ئەخەڵاقی، دەستکەوتەکانی هێز لە دژی سیستم و هەڵوەشاندنەوە، هۆکاری ئەوانە لە مێژوو و کۆمەڵگەدا گفتوگۆیان بارەوە دەکرێت. لەو کتیبەى ئۆجالان دا هەروەها هێڵی ئەنتەلەکتیول (دەستەبژێری رۆشنبیری کۆمەڵگە)، ئەخلاقی، سیاسەت و تێکۆشانیش خراوەتەڕوو.
بەشداریکردن لە گروپە کتێبخوێنەکەدا بۆ هەموان کراوەیە
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا گروپێک لە کتێبخوێنانی ئەڵمانی بە پێشەنگایەتیی ناوەندى کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کورد لە ئەڵمانیا (ناڤدەم - NAV-DEM) ، دەستەیەکیان بۆ خوێندنەوە و گفتوگۆکردنی کتێبی "مانیفسیتی شارستانیی دیموکراتیک ٣ – سۆسیۆلۆژیای ئازادی" دروستکرد. گروپەکە لەسەر ئینتەرنێت هەموو رۆژانی چوارشەممە لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دا کۆدەبنەوە و داواش لە هەموو کەسێک دەکەن، کە لە توانایدایەتی بە شێوەی راستەخۆ بەشداری خوێندنەوە و گفتوگۆکان ببێت. تاوەکو ئێستا نیوەی کتێبەکە خوێندراوەتەوە.
ئامانج لە دروستکردنی ئەو گروپە لە کتێبخوێنانی ئەڵمانیا بۆ ئەوەیە کە بۆچوونەکانی ئۆجالان بخوێندرێنەوە و گفتوگۆیان لەسەر بکرێت و لەو رێگەیەوە تێگەیشتنێکى راست و دروست بۆ رامان و بیری ئۆجالان بخرێتەڕوو.
ئەو میوانانەى دەیانەوێت بەشدار بن دەتوانن لە رێگەى ئەم لینکەوە بەشداری کاری گروپەکە ببن:
ژ.ت