کوردستانیان لە کۆپنهاگن و ڕەناس لەدژی گۆشەگیری چالاکیان ئەنجامدا
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمار و شاری ڕەناسی فەڕانسا گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
کوردستانیان و دۆستەکانیان لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمار و شاری ڕەناسی فەڕانسا گۆشگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.
کۆپنهاگن
لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆسەر باشووری کوردستان شەرمەزارکرا.
چالاکیەکە لەسەر بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی سێڤێ و لە گۆڕەپانی نایتۆرڤە ئەنجامدرا.
لە چالاکیەکەدا ئاماژە بەوە کرا کە دەوڵەتی تورک یاسا نێونەتەوەییەکان پێشێل دەکات و پێشتریش لە عەفرین و سەرێکانی هەمان کردەوەی ئەنجامدابوو و ئەمڕۆش لە حەفتانین ئەنجامی دەدات.
هەروەها داوا لە گەل و حکومەتی دانیمارک و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرا کە نارەزایی بەرانبەر داگیرکردن و کۆمەڵکوژی پیشان بدەن.
چالاکی بە دروشمی بژی بەرخۆدانی حەفتانین کۆتایی هات.
ڕەناس
لە شاری رەناسی فەڕەنسا کوردستانیان و دۆستەکانیان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد. هەروەها هێرشی داگیرکەری سەر کوردستان و کۆمەڵکوژیەکانیش ڕوسوا کران.
چالاکوانان کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانی کۆلۆمبێر کۆبوونەوە و بە دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت، ژن ژیان ئازادی، بمرێ دیکتاتۆر ئەردۆگان و بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوە بە فەڕەنسی بەردەوامیان بە چالاکیدا.
دوای ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ڕیپۆپلیکۆ میتینگێک ئەنجامدرا و چالاکیەکە کۆتایی هات.
ف.ق