کەجەدە ئەوروپا: لەدژی ئەردۆغان پێویستی بە قسە نیە، بەڵکو پێویستی بە هەڵوێست هەیە
کەجەدە ئەوروپا ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، "پێویستە مرۆڤایەتی لەدژی ئەردۆغان هەڵوێستێکی ئاشکرای هەبێت."
کەجەدە ئەوروپا ئاماژەی بە هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی، "پێویستە مرۆڤایەتی لەدژی ئەردۆغان هەڵوێستێکی ئاشکرای هەبێت."
دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدە ئەوروپا لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، دەوڵەتی تورک لە سەردەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناشدا هێرشەکانی بۆ سەر کوردستان بەردەوامی پێدەدات و وتی، "ئیتر لە گلەیی و قسەکردن دەرچووە و پێویستە هەموو کوردێک لەدژی دەوڵەتی ئەردۆغان هەڵوێستێکی ئاشکرا پیشان بکات. یاسا نێودەوڵەتیەکان و پێوانەکان پێویستە لەدژی سیاسەتەکانی هێرشکاری دەوڵەتی فاشیستی تورک جێبەجێ بکرێن."
کەجەدە ئەوروپا لەبارەی زینی وەرتێ داوای لە کوردستانیان کرد لەناو بەرخۆداندا بن.
ف.ق