کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان راگەیەنرا
'دەستپێشخەری تۆ ئاگاداری' بە مەبەستی ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان کەمپینی نامەیان ڕاگەیاند.
'دەستپێشخەری تۆ ئاگاداری' بە مەبەستی ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکان کەمپینی نامەیان ڕاگەیاند.
'دەستپێشخەری تۆ ئاگاداری' بۆ پشتگیریکردن لە ڕۆژنامەنووسان کە بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی کوشتنی سەربازانی تورک لە لیبیا دەستگیرکرابوون، کەمپینی نامەیان ڕاگەیاند.
دەستپێشخەریەکە لەسەر سۆشیاڵ میدیا کەمپینەکەیان راگەیاند و ناو و ناونیشانی ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوەکانیان بڵاوکردەوە. دەستپێشخەریەکە ڕایگەیاند، محەمەد فەرهاد چەلیک بەڕێوەبەری بڵاوکراوەی گشتی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، ئایدن کەسەر بەڕێوەبەری کاری نووسینی ڕۆژنامەی یەنی یاشام و ژمارەیەکی زۆر ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران و داوای کرد پشتگیری لە ڕۆژنامەنووسان بکرێت.
ف.ق