گەنجانی ڕووس کتێبی ساکینە جانسزیان بڵاوکردەوە

گەنجانی سۆسیالیستی ڕووس، کتێبی ساکینە جانسزیان بە زمانی خۆیان بڵاوکردەوە.

گەنجانی سۆسیالیستی ڕووس، کتێبی 'ژیانی من هەمووی شەڕ بوو'- ی ساکینە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکەیان بڵاوکردەوە.

دوای ساڵێک کارکردن بەرگی یەکەمی کتێبەکە لە لایەن چاپخانەی تیوری و پراتیکا رادیکالەوە بڵاوکرایەوە.

کتێبەکە لە ئینگلیزیەوە لە لایەن داریا بالاکیناوە وەرگێرێنراوە. دیمیتری پەترۆڤ رەدەکتەی کردووە و لە لایەن ئیرنا پەترۆڤا و دیمیتری سیدۆرۆڤ و یەکاتەرینا سەلیڤانۆیاوە پێداچوونەوەی بۆکراوە.

گەنجانی کورد کە شۆڕشی کوردستان سەرەنجیان ڕادەکێشێت، پلانیان هەیە بەرگی دووەمی کتێبەکەی ساکینە جانسز بڵاوبکەنەوە.

ف.ق