گەنجان لە باسلی سویسرا لە دژی "فاشیزمی تورک" رێپێوانیان ئەنجامدا
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری باسلی سویسرا لە دژی فاشیزمی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا.
بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری باسلی سویسرا لە دژی فاشیزمی تورک رێپێوانیان ئەنجامدا.
لەسەر داواى بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنجی تێکۆشەر، گەنجانی کورد و ئینتەرناسیۆنالیستەکان دوێنێ هەینی لە کاتژمێر ٢٣:٠٠ دا لە کلاراپلاتزی باسل کۆبوونەوە و رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە رێپێوانەکەدا هێرشە داگیرکەری و قڕکەرەکانی دەوڵەتى تورک بۆ سەر کوردستان ئیدانە کرا و بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد داوای ئازادی کرا.
لە چوارچێوەى هەڵمەتی 'پێکەوە راپەڕین' کە رێکخراوەکانی گەنجان ماوەیەک لەوە پێش رایانگەیاندبوو، ئاڵایەکی گەورەی بزووتنەوەى گەنجانی شۆڕشگێڕ و پۆستەرێکى "ئانتیفای ئینتەرناسیۆناڵ" هەڵکران.
هەروەها لە چالاکییەکەدا پۆستەرێکى گەورە بە ناوی 'پێکەوە راپەڕین' هەڵدرابوو.
لە دژی فاشیزمی تورک داوای تێکۆشانی هاوبەش کرا.
لە رێپێوانەکەدا پشتیوانی لە بەرخودانی جەنگی حەفتانین و شۆڕشی رۆژئاوا کرا.
گەنجان فیشەکە شێتەیان تەقاند و دوکەڵی رەنگاورەنگیان دروستکرد و گەنجانی ناوچەى چالاکییەکەش پشتیوانیان لە چالاکییەکە کرد.
کۆمیتەى رۆژئاوای باسل، رەژەبە و ئانتیفا پشتیوانیان لە چالاکییە کرد و بە زیاتر لە ١٠٠ چالاکوان لە رێپێوانەکەدا ئامادە بوون و چالاکییەکە ماوەى کاتژمێرێکى خایاند.
ژ.ت