ناوەندی هەواڵ
١٣ی ئەکادیمی، چالاکوان، هەڵسوڕاوی سەندیکایی، نوێنەرانی کۆمەڵگای مەدەنی و سیاسەتمەداری خەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، ئەفریقا، کەنەدا و ئەمریکا نامەیان ئاراستەی هەریەک لە رێکخراوی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی (ئۆ پی سی دەبڵیو)، حکومەتی دەوڵەتی تورک، حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتە پەیوەندیدارەکان کرد.
لەنامەکەدا هاتووە:
"بە بۆنەی ٣٠ی تشرینی دووەم رۆژی یادکردنەوەی قوربانیانی شەڕی کیمیایی، لەبارەی بانگەشە مەترسیدارەکان لەسەر هێرشەکان بە چەکی قەدەغەکرای دەوڵەتی تورک کە لە باشوری کوردستان لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بەکاریان دەهێنێت، ئێمە بە نیگەرانییەکی قووڵەوە ئەم نامەیەتان ئاراستە دەکەین. هەروەها لەوەها کاتێکدا ئەم نامەیە دەنوسین کە دەوڵەتی تورک جارێکی تر لە سوریا هێرش دەکاتە سەر مەدەنییەکان و ئامادەکاری بۆ داگیرکاری نوێی زەمینی دەکات.
لە ١٨ی تشرینی دووەم لە راگەیاندنەکانەوە هەندێک دیمەن بڵاوکرانەوە کە کاریگەری چەکی کیمیایی لەسەر دوو گەریلای پەکەکە نیشان دەدەن. هەردوو گەریلاکە لەو ١٧ شەڕڤانەی پەکەکە بوون، کە لەم مانگانەی دواییدا بەو هێرشە کیمیاییانەی باسیان لێدەوەدەکرێت، ژیانیان لەدەستداوە.
ماوەیەک کەم بەر لە بڵاوکردنەوەیان، یەکێتی پزیشکانی نێونەتەوەیی بۆ رێگری لە شەڕی ئەتۆمی (ئای پی پی ئێن دەبڵیو)، راپۆرتێکی لەسەر بانگەشەکان کە دەڵێن دەوڵەتی تورک چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، بڵاوکردەوە. لەسەر بنەمای ئەنجامە بەدەستهێنراوەکان، داوا کراوە کە لەسەر ئاستی نێونەتەوەیی لێکۆڵینەوەیەک بکرێت.
لە ساڵی ٢٠٢١دا چاودێرانی مافەکانی مرۆڤ و راگەیاندنەکان رووداوێکیان گواستەوە کە دەریدەخات لە رووی پزیشکییەوە چەکی کیمیایی کە دەوترێت لەلایەن تورکیاوە بەکارهێنراون، بە چ شێوە کاریگەری دەکاتە سەر مەدەنییەکان. ئامادەکارانی راپۆرتەکەی ئای پی پی ئێن دەبڵیو، داوایان کرد کە لە گەڵ ئەو مەدەنیە ئاماژە بۆکراوانە دیدار ساز بکەن. بەڵام کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رێگرییان لێکردن.
ئێمە تێگەیشتین کە ئۆ پی سی دەبڵیو تەنیا کاتێک داواکارییەک لەلایەن دەوڵەتێکەوە بەرزبکرێتەوە لەم بوارەدا دەتوانێت لێکۆڵینەوە لە بانگەشەکانی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بکات.
بەڵام ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئەم میکانیزم و رێکارە لە ئێستادا راستی شەڕی ئەم قۆناغە نیشان نادات. گەلانی بێدەوڵەت و کاراکتەری سیاسی و سەربازی نادەوڵەتی بە قوڵی لەناو ململانێ مۆدێرنەکاندان.
هەروەها دەسەڵاتە تاکڕەوەکان دەنگی ئەو کەسانە کپ دەکەن کە دەیانوێت لێپرسینەوە لە حکومەتەکانیان بکەن بەهۆی کردەوەکانیان لە شەڕ، ئەم هەردوو بابەتە لێرەدا گرنگن. گەلی کورد خاوەن دەوڵەت نییە، کە بتوانێت دەنگی خۆی بەرامبەر بەوانە هەڵبرێت. ئەوان لە ژێردەستی رژێمە ستەمکار و زۆردارەکاندا دەژین کە هاوپەیمانیان لەناو هێزەکانی رۆژئاواییداهەیە، وەک نمونە، تورکیا لە لایەن هاوپەیمانەکانیەوە لە ناتۆ پشتیوانی لێدەکرێت، سەرباری ئەوەی بەردەوام بەڵگەی سەلمێنەری پێشێلکاریی زەقی مافەکانی مرۆڤ هەیە.
ئەمە بەو واتایەیە، کە هەرچەندە کورد بە شێوەیەکی زیاتر بە هۆی قەوارەی کەمەنەتەوەی ژێردەستەوە رووبەڕووی تاوانەکانی شەڕی و پشێلکاری یاسا نێونەتەوەییەکان دەبنە و لەهەمان کاتدا دەرفەتی ئەوەی کە بگەنە میکانیزمەکانی دادوەری کە لێپێچینەوە لە تاوانباران بکات، کەمن.
بۆ ئەوەی یاساکانی مافەکانی مرۆڤ و یاساکانی شەڕ کاریگەرییان هەبێت، دەبێت بە شێوەیەکی گەردونی بن و دوور لە بیرکردنەوەی سیاسی جێبەجێ بکرێن و بچەسپێندرێن. دەبێت زۆر رێگە هەبن کە بانگەشەی جێگەی بڕوای پێسێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و پێشێلکردنی یاساکانی شەڕ لەلایەن دامەزراوە نێونەتەوەییە بێلایەنەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لەسەر بکرێت. بەتایبەتی پێشێلکاری قورس لەبارەیبەکارهێنانی چەکی قەدەغە.
هەروەها دەبێت ئەو پێشێلکارییانە تەنیا بە رێکەوت و کاتەوە ئاماژەیان پێنەدرێت. دەبێت دادپەروەری و لێپرسینەوە لەو کەسانە بکرێت کە یاسا نێونەتەوەییەکان بنپێ دەکەن و هەروەها چارەسەری سیاسی هەمیشەیی بە بنەما بگیرێت.
بۆ ئەو مەبەستە ئێمە واژۆکارانی ئەم نامەیە ئەم پێشنیازانەمان هەیە:
بۆ ئۆ پی سی دەبڵیو:
گۆڕینی میکانیزم و رێکاری لێپرسینەوە بۆ ئەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی بانگەشەبۆکراو بگاتە دادپەروەری و بەرپرسیارێتی.
لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەو میکانیزمانەوە بکرێت کە باس لەوە دەکەن تورکیا لە باشوری کوردستان چەکی کیمیایی بەکارهێناوە.
بۆ دەوڵەتی تورک:
کۆتاییهێنان بە هەموو چالاکییە سەربازییەکان لە عێراق و سوریا.
بۆ لێکۆڵینەوەی هەرێمی و نێونەتەوەیی لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی ئاماژە بۆکراو، تاوانەکانی شڕ و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ ببنە هاوکار و ئەگەر پێشێلکاری بینران ئەنجامدەرانی رووبەڕووی لێپرسینەوە بکەن.
بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە رێگەی سیاسی بۆ دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە بگەڕێنەوە.
بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان:
رێگەر بە لێکۆڵەرە نێونەتەوەییەکان بدات کە بە تەواوەتی بچنە هەرێمەکە و ئەو کۆمەڵگایانەی کاریگەریان کراوەتەسەر و دەستنیشانی بکەن کە ئاخۆ تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە یان نا.
بۆ حکومەتە پەیوەندیدارەکان:
لە رێگەی میکانیزمی ئێستای ئۆپیسی دەبڵیو داوای لێکۆڵینەوە لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن تورکیا بکەن.
فرۆشتنی چەکی کیمیایی و پێشکەشکردنی هاوکاری سەربازی بە تورکیا رابگرن.
گوشار بجەنەسەر تورکیا کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی لەسەر سنووری عێراق و سوریا کۆتایی پێبهێنێت.
بۆ ئەوەی لە نێوان تورکیا و پەکەکەدا پرسی کورد بە رێگەی سیاسی چارەسەر بکرێت، یارمەتی و پشتیوانی بکەن.
ئەو کەسانەی واژۆیان لەسەر نامەکە کردووە
سوعاد عەبدولڕەحمان، سەرۆکی کۆمەڵەی ژنانی فەلەستین - فەلەستین
د. گۆران عەبدوڵڵا – سکۆتلەندا
عیسمەت ئاگرمان، چالاکی کورد - بەریتانیا
پڕۆفیسۆر دکتۆر تەیسر ئەی. ئەعلوسی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی عەرەبی بۆ پشتیوانی لە کێشەی کورد و سەرۆکی چاودێری مافی مرۆڤی سۆمەری - هۆڵەندا
دکتۆر مەها ئەلسەکبان ئەندامی جێبەجێکاری سەنتەری مافی مرۆڤی ژنان - عێراق
میک ئەنتۆنیو ئێم ئێس، ئەندامی هەڵبژاردنی سێنێد، گروپی کاری وێڵزی، ڕاوێژکاری گشتی و وەزیری دەستوور - وێڵز
چیارا ئاکوینۆ، زانکۆی ئەدینبۆرگ - سکۆتلەندا
بێنێدێتا ئارجێنتێری، ڕۆژنامەنووس و دەرهێنەر - ئیتاڵیا
ڕزگار بەهاری، ڕۆژنامەنووس - بەریتانیا
نەعمەت بێرددین، سیاسەتمەدار و نووسەر - لوبنان
والدن بێلۆ، پرۆفیسۆری کۆمەڵناسی نێونەتەوەیی، سونی بینگهامتۆن، و وەرگری خەڵاتی ژیانی ڕاستەقینە لە ساڵی ٢٠٠٣ (یاخود خەڵاتی نۆبڵی جێگرەوە) - ئەمریکا
جانێت بیهل، زانای سەربەخۆ، نووسەر، هونەرمەند - ئەمریکا
جۆناسان بلۆچ، نووسەری بەریتانی
بارۆنێس کریستین بلۆوەر، ماڵی لۆردەکان - بەریتانیا
دێبی بووکچین، ڕۆژنامەنووس و نووسەر - ئەمریکا
پڕۆفیسۆر بیل بۆرینگ، قوتابخانەی یاسا، کۆلێژی بیرکبێک، زانکۆی لەندەن - بەریتانیا
جین بێرن، مامۆستا – بەریتانیا
ڕۆبێرت کاڵدوێڵ، یاریدەدەری پرۆفیسۆری توێژینەوەی خۆجێیی، زانکۆی بوفالۆ - ئەمریکا
هەڵمەتی دژی تاوانبارکردنی کۆمەڵگاکان (CAMPACC) – بەریتانیا
CND (کەمپینی داماڵینی چەکی ئەتۆمی) - بەریتانیا
مارگریت سێرۆلۆ، زانکۆی هامپشایر - ئەمریکا
ماگی کوک، ئەندامی یونیسۆن NEC - بەریتانیا
ماری دەیڤس FRSA، زانکۆی ڕۆیاڵ هۆلۆوەی لە لەندەن - بەریتانیا
دەستپێشخەری پاراستنی کوردستان - بەریتانیا
مێری دیبیس، موساوات بۆ خانمان - لوبنان
پێنێلۆپ دایمۆند، نووسەر و ئەکتەر - بەریتانیا
گۆرکا ئێلێجاباریتا دیاز، سیناتۆری باسک، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی ئی ئێچ بیلدو - وڵاتی باسک
دەستەی بەڕێوەبەری فیدراڵی یەکێتی ئازایەتی کارەیج - ئەڵمانیا
سیلڤیا فێدریچی، نووسەر و پرۆفیسۆری زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی هۆفسترا - ئەمریکا
ئەندرۆ فاینشتاین، بەڕێوەبەری توێژینەوەی جیهانی سێبەر - بەریتانیا
دکتۆر فیل فرامپتۆن، نووسەر - بەریتانیا
پارتی سۆسیالیستی ئازادی - بەشی ئوسترالیا
پارتی سۆسیالیستی ئازادی - ئەمریکا
ئەندرێاس گاڤریلیدیس، یەکێتی یۆنانی-کورد
لیندسی جێرمان، بانگهێشتکەری هاوپەیمانی وەستاندنی جەنگ - بەریتانیا
سەلای غەفار، چالاکوانی مافی ژنان لە ئەفغانستانەوە کە دەربەدەر کراوە
پڕۆفیسۆر باری گیلز، ئەندامی ئەکادیمیای جیهانی هونەر و زانست - بەریتانیا
دکتۆر سارا گلین، نووسەر - فەرەنسا
مستەفا گۆرەر، چالاکوانی کورد - بەریتانیا
کرمانج گوندی، (چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان) - بەریتانیا
پڕۆفیسۆر مایکل گونتەر، سکرتێری گشتیی کۆمیسیۆنی مەدەنی تورکیای یەکێتی ئەوروپا (EUTCC) - ئەمریکا
ڕاهیلا گوپتا، بەڕێوەبەری خوشکە ڕەشەکانی ساوسۆڵ - بەریتانیا
کەژاڵ حەمەڕەشید، ئەندامی کارگێڕی ناوەندی کۆمەڵگەی کورد لە تۆرۆنتۆ - کەنەدا
نیاز حامید، )چاودێری مافی مرۆڤی کوردستان) - بەریتانیا
جۆن هێندی کیو سی، پارێزەر - بەریتانیا
نیک هیلدیارد، شرۆڤەکاری سیاسی - بەریتانیا
ئاڤا هۆما، نووسەر، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان – کەنەدا/ ئەمریکا
سرێکۆ هۆرڤات، دامەزرێنەری DiEM25 & Progressive International
دکتۆر ستیڤن هانت، تۆڕی ئیکۆلۆژی PiK - بەریتانیا
جۆن هانت، ڕۆژنامەنووس - بەریتانیا
عالیە حسێن، لیژنەی کاروباری ژنان لە فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکانی عێراق - عێراق
لۆرد هیڵتۆن، ماڵی لۆردەکان - بەریتانیا
سێریف ئیسیلداگ، ڕۆژنامەنووس - بەریتانیا
ڕوکن ئیسیک، زانکۆی ئەمریکی - ئەمریکا
دافید ئیوان، سەرۆکی پێشووی کۆمپانیای پلاید کریمرو – وێڵز
کۆمەڵەی ژنان - لوبنان
ڕامسی کانان، بڵاوکەرەوە، پەیوەندییەکانی PM - بەریتانیا
جەیمس کێلمان، نووسەر – سکۆتلەندا
گوڵای کیلیکاسلان، فاکەڵتی یاسا و خوێندنی یاسایی، زانکۆی کارلێتۆن - کەنەدا
نیدا کرمانی، بەرەی دیموکراسی ژنان، پارتی حەقووقی خەلق – پاکستان
نیعمەت کۆکۆ حەمەد، توێژەر و پسپۆڕی جێندەر - سودان
کۆنگرەی ستار - بزووتنەوەی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا
کلۆدیا کۆرۆل، دامەزرێنەری کۆمەڵەی پەروەردەی گشتی Pañuelos en Rebeldía، فێمینیستاس دی ئابیا یالا - ئەرجەنتین
باڵازس کۆڤاچ، پسپۆڕی پەروەردە - بەریتانیا
شێدا کورت، ڕۆژنامەنووس و نووسەر - ئەڵمانیا
کۆنی لێدێسما، یەکێتی نێونەتەوەیی ژنان (IWA) ئەوروپا - هۆڵەندا
د.ئەنجیلە ئەلمەعمەری، سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی بۆ پشتیوانی لە ژنان و منداڵان - یەمەن
ئانگهاس ماکناسیال شاعیری سکۆتلەندی گەیلیک - سکۆتلەندا
فازێلە مەحمەد، گروپی چالاکی مافی مرۆڤی کورد - باشووری ئەفریقا
ساڵح مامۆن، هەڵمەتی دژی تاوانبارکردنی کۆمەڵگاکان (CAMPACC) - بەریتانیا
دکتۆر کارۆل مان، بەڕێوەبەری ژنان لە جەنگدا - فەرەنسا
مایک مانسفێڵد یاساناس و پارێزەر - بەریتانیا
دکتۆر تۆماس جێفری مایلی، زانکۆی کامبریج - بەریتانیا
زەهرا محەمەد، ڕۆژنامەنووس - لوبنان
فرانسی مۆلۆی، پەرلەمانی مید ئۆلستەر - ئێرلەندا
دەیڤید مۆرگان، ڕۆژنامەنووس - بەریتانیا
بارۆنێس جۆنز لە شاری مۆڵسیکۆمب، ئەندامی پارتی سەوزی ئەنجومەنی لۆردەکان - بەریتانیا
مریەم نمازی، چالاکوان و شرۆڤەکاری مافی مرۆڤ - بەریتانیا
دکتۆر ماری نەسیف-دێبس، سەرۆکی کۆمەڵەی یەکسانی-وەردا بوترۆس - لوبنان
دۆگ نیکۆڵس، سکرتێری گشتی فیدراسیۆنی گشتی سەندیکاکان - بەریتانیا
مارگریت ئۆین، ئۆ.بی.ئی.، سەرۆکی بێوەژنەکان بۆ ئاشتی لە ڕێگەی دیموکراسیەوە - بەریتانیا
پڕۆفیسۆر فیلیکس پادێل، زانکۆی ساسێکس - بەریتانیا
سارا پارکەر، بەرخۆدانی دژە سەرمایەداری - بەریتانیا
پارتی سۆسیالیستی دیموکراتی نیشتمانپەروەر (PPDS) –
هەڵمەتی ئاشتی لە کوردستان - بەریتانیا
ماکسین پیک، ئەکتەر - بەریتانیا
ڕۆزالین پێتچێسکی، زانکۆی نیویۆرک - ئەمریکا
دکتۆر تۆماس فیلیپس، پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی لیڤەرپوول جۆن مۆرز - بەریتانیا
ئیلێنۆرا گیا پیکاردی، زانکۆی کۆیمبرا - ئیتاڵیا
ئولیس پیزی، جیۆلۆجی، ڕاوێژکاری ئەندازیاری بەریتانی - بەریتانیا
دکتۆر ئانی پوس، پارێزەری نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ - بەریتانیا
ژنانی ڕادیکاڵ - ئەمریکا
ژنانی ڕادیکاڵ - ئوسترالیا
بیل ڕامسای، سەرۆکی پێشووی پەیمانگای پەروەردەی سکۆتلەندا و سەرۆکی پارتی نیشتمانی سکۆتلەندا - سکۆتلەندا
عیسمەت ڕەزا شەهجەهان، سەرۆکی بەرەی دیموکراسی ژنان - پاکستان
ترێڤەر ڕەین، بەرەنگاربوونەوەی ڕەگەزپەرستی! بەرەنگاربوونەوەی ئیمپریالیزم! - بەریتانیا
ڕێکخراوی پەیوەندی ژنانی کورد (ڕێپاک) - باشووری کوردستان
گەوریا ڕیا کودە، کۆڕبەندی سەندیکای ژنان - عێراق
دیمیتری ڕۆسۆپۆلۆس، پێداچوونەوە، سەرنوسەر و چالاکوانی سیاسی – کەنەدا
نیگات سەعید خان، بەرەی دیموکراتی ژنان، کۆڕبەندی چالاکیی ژنان WAF - پاکستان
د. مایکل شیفمان، زانکۆی هایدلبێرگ - ئەڵمانیا
پاوڵ سکۆلی، مۆریش سۆلیسیتەرز - بەریتانیا
بێرت شووێنبێرگ، ڕاوێژکاری سەندیکا نێونەتەوەییەکان - بەریتانیا
کریس سکورفیڵد، چالاکوانی سیاسی - بەریتانیا
ستیڤن سمێلی، جێگری سەرۆکی یونیسۆن سکۆتلەندا و ئەندامی NEC - سکۆتلەندا
جۆف شیرز، جێگری سەرۆکی سەنتەری کاری کۆمەڵایەتی و توێژینەوە (CLASS) - بەریتانیا
تۆنی شێفارد، هونەرمەند - بەریتانیا
تۆنی سیمپسۆن، دامەزراوەی ئاشتی بێرتران ڕوسیل - بەریتانیا
ڕادا دیسۆزا، پرۆفیسۆری یاسا لە زانکۆی وێستمینستەر - بەریتانیا
ئۆسکار ئیسپۆنگ، بەڕێوەبەر - بەریتانیا
کریس ستیڤنس پەرلەمانتار، گلاسکۆ باشووری ڕۆژئاوا - سکۆتلەندا
ستیڤ سوینی، سەرنووسەری نێودەوڵەتی، مۆرنینگ ستار - بەریتانیا
تووبە سید، بەرەی دیموکراتی ژنان - پاکستان
گرێتا سایکس، نووسەر و هونەرمەند - بەریتانیا
تیم سیمۆندز، نووسەر - بەریتانیا
جۆلی تالووکدەر، سکرتێری گشتی سەنتەری سەندیکای کرێکارانی جلوبەرگی بەنگلادیش - بەنگلادیش
لیژنەی ژنان لەتیفا تەعمال - تونس
شاڤانا تاج، سکرتێری گشتیی وێڵز TUC - وێڵز
لیزا-ماری تایلۆر، دەرهێنەری FiLiA - بەریتانیا
سەعدیە تور، بەرەی دیموکراتی ژنان - پاکستان
تۆم ئەنتراینەر، دامەزراوەی ئاشتی بێرتراند ڕوسیل - بەریتانیا
پڕۆفیسۆر عەباس وەلی، پرۆفیسۆری تیۆری کۆمەڵایەتی و سیاسی مۆدێرن - بەریتانیا
دکتۆر فێدریکۆ ڤێنتورینی، زانکۆی ئودین - ئیتاڵیا
ئەندی والش، سەرۆکی سەنتەری یاسای مانچستەری گەورە - بەریتانیا
جولی وارد، ئەندامی پێشووی پەرلەمان - بەریتانیا
ئارسەر وێست، سکرتێری ئەنجومەنی سەندیکاکانی لۆدۆن و کیلمارنۆک - سکۆتلەندا
پڕۆفیسۆر. کاریان وێسترهایم، سەرۆکی کۆمیسیۆنی مەدەنی تورکیای یەکێتی ئەوروپا (EUTCC) - نەرویج
ئەلێکس ویلسۆن، خوێندکاری دکتۆرا لە زانکۆی یۆرک لە تۆرۆنتۆ، ئۆنتاریۆ - کەنەدا
دکتۆر فیۆنا وۆدز، مامۆستای زانکۆی تەکنەلۆژیای شانۆن - ئێرلەندا
پاولا یاکوبیان، ئەندامی پەرلەمان - لوبنان
ڕۆزی زونیگا، ئەنجومەنی توێژینەوەی گەلانی ئەمریکای لاتین و کاریبی – مەکسیک
هـ . ب