١٦ ئەندامی گۆچئیزدەر زیندانیکران
لە ئەستەنبوڵ ١٦ ئەندامی کۆمەڵەى چاودێریکردنی کۆچ (گۆچئیزدەر / GOÇÎZDER)، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.
لە ئەستەنبوڵ ١٦ ئەندامی کۆمەڵەى چاودێریکردنی کۆچ (گۆچئیزدەر / GOÇÎZDER)، کە لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.
هاوسەرۆکانی گۆچئیزدەر کامیلە کەنداڵ و محەمەد بۆگاکان و ٢٢ ئەندامی کۆمەڵەى چاودێریکردنی کۆچ (گۆچئیزدەر / GOÇÎZDER) لە ڕۆژی ٣ی حوزەیران لە ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسیدا، کە بە فەرمانی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ بەڕێوەچووبوو، دەستگیرکران. ئەو کەسانە لە دوای ٨ رۆژ لە ڕاگرتنیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدا و لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان ڕەوانەى دادگای ئیستەنبول کران.
دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە بە تۆمەتی 'ئەندامبوون لە رێکخستن دا' و بە داوای ئەوەى سزای زیندانیکردنیان بەسەردا بسەپێنرێت ڕەوانەى دادگا کران.
لەو چوارچێوەیەدا مەقبوڵە ئالتنتاش، وەیسی یڵدز، بیلال یڵدز، ئەلیاس ئەردەم، خالید کاراهان، زەڵال کۆشکۆن، شەرەف کایا، ڕەمەزان کرکپنار، جیهان کارتال، عەلی کوچیئیت، ئیسکان تەکەر، سونگول کۆسە، عیرفان هولاکو، کامیلە کەنداڵ، محەمەد بۆگاکان، دەمگوڵ ئاتاخان، سولەیمان یڵدز، غیاسەدین جوهەیلان، ئەرهان ئۆرس، نورحەیات کوچئیت، محەمەد باران و پارێزەر پنار کۆناک ڕەوانەی دادگا کران.
دادگا لەسەر داوای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک سزای زیندانکیردنی بەسەر ١٦ کەسیاندا سەپاند و پنار کۆناک، سولەیمان یڵدز، ئیسکان تەکەر، عەلی کۆچئیت، شرێف کایا و نورحەیات کۆچئیتی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد.
ژ.ت