١٧٠ رۆژە گیراوانی سیاسی لە چالاکی مانگرتن بەردەوامن
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک ١٧٠ رۆژە بەردەوامە.
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک ١٧٠ رۆژە بەردەوامە.
زیندانیانی سیاسی دۆزی پەکەکە و پاژک ٢٧ی مانگی ١١ی ساڵی ٢٠٢٠ دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و پێشلکاریی سەر زیندانیان، لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورک، چالاکیی مانگرتن لەخواردنیان دەستپێکردووە و چالاکییەکە ١٧٠ ڕۆژە بەردەوامە.
لە مەخموور و یۆنانیش چالاکی مانگرتن بەردەوامە
لە کامپی پەنەبارانی شەهید ڕۆستەم جودی ٠مەخمور)یش، بە پێشەنگایەتی ژنان، لەڕۆژی ١٨ی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ـەوە، چالاکیی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە و لە ١٤٩رۆژە بەردەوامە.
پەنابەرانی کوردی دانیشتووی کامپی لاڤریۆی وڵاتی یۆنانیش بۆ هەمان مەبەست چالاکیی مانگرتن لە خواردنیان دەستپێکردووە، چالاکییەکە بە پیشەنگایەتی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ، تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئەوروپا و ناوەندی چاندی کوردستان بەڕێوەدەچێت، کە ماوەی ١٣٢ ڕۆژە بەردەوام دەکات.
ف.ق