بۆ بەرزراگرتنی یادی شەهید محەمەد ئاکار چالاکی ئەنجامدرا

هەڵۆکانی گەورەشاران بەمەبەستی یادکردنەوەی محەمەد ئاکار کە لە ئامەد شەهید بوو، چەند چالاکییان ئەنجامدا.

هەڵۆکانی گەورەشاران بە مەبەستی بەرزراگرتنی یادی محەمەد ئاکار کە لە ئامەد لە دژی گۆشەگیری لە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی ئەنجامدابوو و شەهیدببوو، چەند چالاکییەکیان کرد.

هەڵۆکانی گەورەشاران لەبارەی چالاکییەکانەوە ئەم راگەیەندراوەی بڵاو کردەوە:

"کەسێک بە ناوی عەبدوڵا کۆچان کە هاوکاری دوژمنی دەکرد و بەر لە ئێستا دەستنیشان کرابوو، لەگەڕەکی مەدیای ئامەد کاتێک لە ئۆتۆمبێلەکەیدابوو، بە مۆلۆتۆف لە ئۆتۆمبێلەکەی درا.

محەمەد ئاکار تەمەن ٢٥ ساڵ لە قەڵای کەجکی ئامەد ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە دژی گۆشەگیر سەر رێبەر ئاپۆ چالاکی ئەنجامدا. لە نامەکەیدا رایگەیاندبوو ' با رووناکی ئەو ئاگرەی جەستەم دەسوتێنێت ئیمراڵی رووناک بکاتەوە.

لە هەمان کاتدا هێزەکانمان لە گەڕەکی عزیزیەی سەیرانتەپەی ئامەد کاتێک ئۆتۆمبێلی زرێپۆس بۆ ئەوەی گوشار بخاتە سەر گەلەکەمان، هێزەکانمان لە ئۆتۆمبێلەکەیان دا. داگیرکەران کشانەوە و داوای پاڵپشتیان کرد و دەوروبەری گەڕەکەکەیان گرت. لەو چالاکییەدا پۆلیسەکانی تورکی فاشیست گورزی گەورەیان بەرکەوت. هێزەکانمان بە سەلامەتی لە گۆڕەپانەکە دوورکەوتنەوە.

پۆلیس و بەکرێگیراوانی دەوڵەتی فاشیست، سوپا، جاشەکان، هەموو دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات، کە لە رێگەی ترس و ستەمەوە هەوڵ دەدەن گەلی کورد بترسێنن، فاشیستە مەدەنییەکان کە پستیان بەم دەوڵە بەستووە، ئەوانەی دژی گەل تاوان دەکەن بە قورسی باجی ئەوە دەدەن".

هـ . ب