بە هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژیەکە لە پاریس کۆبونەوە
لە پاریس بە هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی سێ کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە پاریس بە هەزاران کەس بۆ شەرمەزارکردنی کۆمەڵکوژکردنی سێ کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، بۆ یادکردنەوەی ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی) ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە، میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) هونەرمەند و وڵاتپارێز عەبدولرەحمان کزل، بە هەزاران کەس دەستیان بە رێپێوان کرد. رێپێوانەکە لە بەردەم ناوەندی کەلتوری کوردی ئەحمەد کایا دەستی پێکرد. چالاکوانان بەرەو نوسینگەی ئینفورمەیشنی کورد لە وێستگەی نۆرد بەڕێکەوتن کە یەکەم کۆمەڵکوژی تێیدا ئەنجامدرابوو.
خانەوادەی شەهیدان لە ریزی پێشەوەی رێپێوانەکەدا بوون و وێنەی شەهیدانیان بەرز کردەوە و دوای ئەوانیش هونەرمەندانی تەڤ چاند جێی خۆیان گرت.
چالاکوانان دروشمی ' شەهید نامرن'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' ژن ژیان ئازادی' وتەوە.
ف.ق