بە هەزاران کەس لە مارسیلیا دژی گۆشەگیری رێپێوانیان ئەنجامدا
لەسەر بانگی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی جانابیری کۆبونەوە و دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
لەسەر بانگی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتی مارسیلیا بە هەزاران کەس لە گۆڕەپانی جانابیری کۆبونەوە و دژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێپێوانیان ئەنجامدا.
دوای سەردانەکەی سی پی تی بۆ ئەشکەنجەخانەی ئیمڕالی، نیگەرانیەکان لەبارەی تەندروستی و ئاسایشی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان پێکرد. لەسەر ئەمەش کوردستانیان و دۆستەکانیان لە مارسیلیا بەردەوامی بە چالاکیەکانیان دەدەن.
لەسەر بانگەوازی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکرات (نەجەکەدە)، ئەنجومەنی ئارین میرکان و تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگیری (تەجەشە) رژانە نێو گۆڕەپانەکان. چالاکوانان پانکارتی ؛ کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجە (سی پی تی)، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا و نەتەوە یەکگەرتووەکان بەرپرسیاری دۆخێکین کە رووبدات' و دۆڤیزی ' ئۆجالان ٢٣ مانگە لەژێر گۆشەگیریدایە' ، ' رێبەری گەلی کورد ٢٤ ساڵە بە جەستەیی زیندانیکراوە و ' سی پی تی و دادگای باڵای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا ، پێویستە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەنیان بەرز کردەوە.
' چالاکی لە ئاستی جیاوازدا ئەنجام دەدەین'
رێپێوانەکە تاوەکو نوسینگەی پەرلەمانی ئەوروپا لە مارسیلیا بەردەوام بوو. لە رێپیوانەکەدا بێوەسستان دروشمی ' بێ سەرۆک نابێت' وترانەوە. دوای رێپێوانەکە راگەیەندراوە خوێندرانەوە. سەرەتا لەسەر ناوی تەجەشە قسەکرا و باسی ئەوەکرا کە سی پی تی و دەزگاکانی دیکەی ئەوروپا پێویستە دەست لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە هەڵبگرن و وتی، " ئێمە وەژ گەنجانی ئەوروپا هوشیارین، ئەگەر سی پی تی راستیەکان ئاشکرا ناکات، لە ئاستی جیاوازدا چالاکی ئەنجام دەدەین. پێویستە هەموو کەسێک ئەمە بزانێت."
دواتر لەسەر ناوی نەجەکەدە راگەیەندراوێک خوێندکرایەوە. لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، هەرچیەک پێویست بێت دەیکەن و بانگەوازی لە ئەو هێزانە کرا کە دەستیان بە پیلانگێڕی نێونەتەوەیی هەبوو کە سیاسەتی دوژمنایەتیکردنی گەلی کورد بگۆڕن. هەروەها بانگەوازی لە هەموو هێزە دیموکراتەکان کرا کە تێکۆشانی ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەهێزتر بکەن.
لە رێپێوانەکەدا بێوەستان دروشمی ' ئازادی بۆ ئۆجالان' وترانەوە و چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
ف.ق