بە ڕیکلام تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ئیدانە کران

لە مارسیلیا مانگی چالاکیەکان بێکۆتایی بەردەوامە. لە رێگەی ریکلامەوە لە ناوەندی شارەکەدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردان ئیدانە و ریسوا کرا.

سیاسەتی شەڕی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و گۆشەگیری لە شاری مارسیلیای فەرەنسا ئیدانە و ریسوا کرا.

لە چوارچێوەی مانگی چالاکییەکان دا و لەسەر دابەشکردنی کوردستان بە پەیمانی لۆزان و دەستپێکردنی خەباتی پەکەکە و دەستپێکردنی پیلانگێڕی و ڕفاندنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، سیاسەتی گۆشەگیریی، بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری، هێرشی چەکی کیمیایی و هێرشی داگیرکەری بۆ سەر باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا دیمەن ئامادەکرا و لە شەقامەکانی مارسیلیادا نمایشکران.

ئەم چالاکییە سەرنجی زۆری دانیشتوانی ناوچەکەی ڕاکێشا. کۆمیتەی ئامادەکار ڕایگەیاند، چالاکییەکەیان بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە شەقامەکانی مارسیلیا بەردەوام دەبێت و بەو شێوەیە تاوانەکانی دەوڵەتی تورک ئاشکرا  و ریسوا دەکەن.

ژ.ت