بانگه‌وازی هونه‌رمه‌ندانی كورد بۆ به‌شداری له رێپێوانی دۆسێلدۆرف
هونه‌رمه‌ندانی كورد كه له ئه‌وروپا ده‌ژین به‌مه‌به‌ستی رێپێوانی ٢٥ی حوزه‌یران كه له دۆسێلدۆرف به‌ڕێوه‌ده‌چێت داوای به‌شداربوونیان كرد.
هونه‌رمه‌ندانی كورد كه له ئه‌وروپا ده‌ژین به‌مه‌به‌ستی رێپێوانی ٢٥ی حوزه‌یران كه له دۆسێلدۆرف به‌ڕێوه‌ده‌چێت داوای به‌شداربوونیان كرد.
به‌پێشه‌نگایه‌تی ده‌ستپێشخه‌ری كوردستان بپارێزه (دیفێند كوردستان) له ٢٥ی حوزه‌یراندا له شاری دۆسێلدۆرفی ئه‌ڵمانیا رێپێوانی گه‌وره ساز ده‌كرێت. به ده‌یان رێكخراوی كوردان، تورك و ئه‌ڵمانی پشتیوانیان له رێپێوان له دژی هێرشه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر و بێده‌نگی وڵاتانی رۆژئاوایی ده‌كه‌ن.
هونه‌رمه‌ندانی كورد كه له ئه‌وروپا ده‌ژین له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا پشتیوانی رێپێوانه‌كه‌یان كرد و داوای به‌شداربوون له‌و رێپێوانه ده‌كه‌ن. هونه‌رمه‌ندان له به‌رامبه‌ر خیانه‌ت، داگیركاری و كۆلۆنیالیزم، له دژی هه‌موو هێرشه‌كان، له دژی پاكتاو و تواندنه‌وه، له دژی سته‌م داوای رێپێوان و پاراستنی كوردستان ده‌كه‌ن.
هـ . ب