بەدەیان هەزار کەس لە پاریس رێپێوان دەکەن

لە پاریس بە دەیان هەزار کەس بۆ یادکردنەوەی شەهیدان و شەرمەزارکردنی هەردوو کۆمەڵکوژییەکانی پاریس رێپێوان دەکەن.

بەمەبەستی ئاشکراکردنی بکوژانی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە ٩ی کانونی دووەمی ٢٠١٣دا لە پاریس تیرۆرکران و ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزڵ کە لە ٢٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢ دا تیرۆر کران بۆ ئەوەی نهێنی دەوڵەت لە سەر ئەو دۆسیە هەڵبگیرێت، بە دەیان هەزار کەس رێپێوانیان کرد.

لە رێپێوانەکەدا زۆر جار دروشمەکانی "پەکەکە تۆڵەکردنەوە"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "سارا، رۆژبین، رۆناهی"، "ژن، ژیان، ئازادی"، "بژی بەرخودنای گەریلا"، "شەهید نامرن"، "تیرۆریست ئەردۆغان" وترانەوە.

سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی پاریس، نوێنەر بزوتنەوەی گەنجانی ئێشکگر و پەرلەمانتاران لە شوێنی یەکگرتن و دەستپێکردنی رێپێوانەکە قسەیان بۆ رای گشتی کرد.

کاتێک رێپێوانەکە بگاتە گۆڕەپانی ریپۆبلیک گردبوونەوە ئەنجام دەدرێت. لە گردبوونەوەکەدا بە دەیان دەستەبژێری فەرەنسی، رۆشنبیر، نوسەر، ئەکادیمی، نوێنەرانی سەندیکاکان، پارێزەران، نوێنەرانی رێکخراوە کوردیەکان، نوێنەرانی رێکخراوە چەپە سۆسیالیستیەکانی تورکیا وتە پێشکەش دەکەن.

هـ . ب   

Copied!