به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ پێناو ئازادی رێبه‌ری گه‌لی كورد رێپێوان ده‌كه‌ن - نوێ كراوه‌ته‌وه‌

بۆ هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیری سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی ئه‌و، به‌ هه‌زاران كه‌س له‌ كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ بۆ رێپێوانی گه‌ملیك كۆبوونه‌وه‌ و ده‌ستیان به‌ رێپێوان كرد.

به‌پێشه‌نگایه‌تی كۆنگره‌ی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌كه‌)، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده‌)، بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، پارتی هه‌رێمه‌كانی دیموكراتیك (ده‌به‌په‌)، پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په‌)، فیدراسیۆنی پشتیوانی یاسایی له‌ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوان (مه‌د-توهاد فه‌د) به‌ دروشمی "له‌ دژی سیاسه‌تی گۆشه‌گیری، بۆ پاراستنی ئازادی ئێمه‌ به‌ره‌و گه‌ملیك رێپێوان ده‌كه‌ین" رێپێوانێك ساز كرا. بۆ ئه‌و رێپێوانه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌ملیكی بورسا، جه‌ماوه‌ر له‌ كادیكۆی ئیسته‌نبوڵ كۆبوونه‌وه‌.

جه‌ماوه‌ر له‌ شه‌قامی سه‌راسكه‌ر كۆبوونه‌وه‌ و به‌ره‌و شه‌قامی به‌هاریه‌ رێپێوان ده‌كه‌ن.

له‌ رێپێوانه‌كه‌دا هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌كه‌ ئه‌سه‌نگول ده‌میر و جه‌نگیز چیچه‌ك، هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده‌ به‌دران ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكانی گشتی ده‌به‌په‌ ساڵحه‌ ئایده‌نیز و كه‌سكین بایندر، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ په‌روین بوڵدان، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ی ئیسته‌نبوڵ ئیلكنور بیرۆڵ و به‌رهاد ئه‌نجو، په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌، چالاكوانانی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، هاوسه‌رۆك و به‌ڕێوه‌به‌رانی پارتییه‌ سیاسیه‌كان سه‌یه‌كه‌په‌، ئه‌سه‌په‌ و پارته‌ شۆڕشگێڕه‌كانیش هه‌ن.

به‌هه‌زاران كه‌س له‌ چوار لای كادیكۆی بڵاوبوونه‌وه‌، سه‌رباری گه‌مارۆی پۆلیسیش به‌ره‌و شه‌قامی باهاریه‌ رێپێوان ده‌كه‌ن.

به‌هه‌زاران كه‌س به‌ربه‌سته‌كانی پۆلیسیان تێپه‌ڕاند و به‌ره‌و په‌یكه‌ری گای كادیكۆی به‌ دروشمی "له‌ دژی فاشیزم شان به‌ شان"، "گوشار ده‌ره‌قه‌ت ئێمه‌ نایات"، "بژی به‌رخودانی زیندان"، "با گۆشه‌گیری كۆتایی بیچت و زیندانه‌كان چۆڵ بكرێن"، "هه‌موو شوێنێك گه‌ملیك هه‌موو شوێنێك به‌رخودان"، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌رخودان سه‌رده‌كه‌وین"، "هه‌ده‌په‌ گه‌له‌ گه‌ل لێره‌یه‌" رێپێوان ده‌كه‌ن. 
گروپێكی تر له‌ به‌رده‌م هه‌مان په‌یكه‌ر به‌ دروشمی "بژی سه‌رۆك ئاپۆ" و "سڵاو سڵاو هه‌زار سڵاو له‌ ئیمراڵی" به‌ره‌و شه‌قامی چه‌لیك ده‌ستیان به‌ رێپێوان كرد.
رێپێوانی گه‌ملیك به‌ به‌شداری هه‌زاران كه‌س له‌ شه‌قامه‌كانی كادیكۆی به‌رده‌وامه‌. 
هـ . ب