بنەماڵەی شەنیاشار : بێدەنگ نەمێنن
بنەماڵەی شەنیاشار بانگەوازییان ئاراستەی سازی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد و وتیان" لەهەمبەر زوڵم بێدەنگ نەمێنن."
بنەماڵەی شەنیاشار بانگەوازییان ئاراستەی سازی و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد و وتیان" لەهەمبەر زوڵم بێدەنگ نەمێنن."
ئەمینە شەنیاشار کە ساڵی ٢٠١٨ پارێزوان و خزمەکانی ئیبراهیم خەلیل یەڵدز پەرلمانتاری ئاکەپە هاوسەرەکەی و دوو کوڕیان کوشتبوون، لەگەل کورەکەی فەرید شەنیاشار کە ئەویش لەو هێرشەدا بریندار ببوو، بە ئامانجی دادگایی کردنی بەرپرسان و بکەرانی ئەو تاوانە دەستیان بە ئێشکگری دادپەروەری کردووە و بەردەوامن. بە هۆی قەدەغەی هاتووچۆ کە لە تورکیا راگەیەنراوە بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٣٠ی نیسانەوە لە ماڵەکەی خۆیان کە پیرسووس درێژە بە ئێشکگری دەدەن و چالاکییەکەیان بەردەوام دەکەن.
بنەماڵەی شەنیاشار لە ڕۆژی ٦٤ هەمی چالاکییەکەیاندا لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕاگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە،" لە ڕۆژی ٦٤ هەمی ئێشکگری دادپەروەریدا، ئێمە بانگ لە هەموو هێزەدیموکراتیکەکان دەکەین. لەهەمبەر ئەم زولمە بێدەنگ نەمێنن. بێنەوە پێکەوە گووشار لەسەر داواکاری گشتی دابنین."
ک-ش