ڕۆژی ٢ی کانوونی دووەم، ١٧ پەنابەری بەنگلادش و پەنابەرێکی بە ناوی ل.م لە ناوچەی سەراڤی وان دەستگیرکران، لەبەر ئەوەی هیچ کارمەندێکی ژن لە بنکە سەربازییەکەدا نەبوو، دوو سەرباز دەستیانکردووە بە پشکنینی ل.م بردویانە بۆ قولەی پاسەوانەی و دوو سەربازەکە دەستدرێژیی دەکەنە سەر ل.م، بەڵام ل.م دەست بەهاوار دەکات و چەند سەربازێکی تر دەڕۆن بۆ قولەکە بەو شێوەیە تاوانی ئەو دوو سەربازە دەستدرێژیکارە ئاشکرا دەبێت.
هەردوو سەربازەکە، کە دەستدرێژییان کردوەتە سەر ل.م دەستگیرکران. ئەو دوو سەربازە لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەبارەی دەستدرێژیکردنە سەر ل.م-ی ئەفغانی، لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس ڕەوانەی دادگا کران و دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردن.
لە دوای ئەوانە داواکاری گشتی بڕیاری نهێنی بۆ سەر دۆسیەکە و لێکۆڵینەوەکە دەرکردووە، کە ئامانج لەو بڕیارە بۆ شاردنەوەی تاوانی ئەو دوو سەربازە و قوتارکردنیانە لە چاودێری و سزا.
ژ.ت