چالاکوانان لە جنێڤ یادی تاش و ئاکاریان بەرزڕاگرت
چالاکوانانی جنێڤ وەیسی (بوبۆ) تاش و محەمەد ئاکاریان بە بیرهێنایەوە کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگرییان لە جەستەیان بەردابوو.
چالاکوانانی جنێڤ وەیسی (بوبۆ) تاش و محەمەد ئاکاریان بە بیرهێنایەوە کە لە دژی گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئاگرییان لە جەستەیان بەردابوو.
لە چوارچێوەی هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە" لەپێناو مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کوردستانیان لە ٢٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ەوە هەموو رۆژانی چوارشەممە لەبەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە جنێڤ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن. کوردستانیان بە دەوری خێمەی بەرخودانەوە کە لە پلاس نەیشن کە نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکانی لێیە، چالاکیی دانیشتنیان سازکرد، لەوێ بڵاوکراوە لە بارەی کتێبی پارادایمی ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان و ئەوەی کە بۆ دەبێت رێبەری گەلی کورد ئازاد بکرێت، دابەشکران.
لە چالاکییەکەدا لە کەسایەتی وەیسی (بوبۆ)تاش و محەمەد ئاکار کە لە دژی گۆشەگیری لە ئیمراڵی ئاگریان لەجەستیان بەردا، بۆ یادکردنەوەی ئەو کەسانەی لە تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا شەهیدبوون، بە خولەکێک بێدەنگی رێزلێنان ئەنجامدرا.
لە چالاکییەکەدا وێنەکانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی پەکەکە، کەجەکە، تەژەکە-ئە، تەجەشە و پلاکارد کەتیایاندا تاوانەکانی شەڕ و نامرۆڤانەی دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرابوون، بەرزکرانەوە. هاوسەرۆکی ناوەندی کۆمەڵگای کوردی دیموکراتیک ئەرداڵ ئاتاسۆی قسەی کرد و تاش و ئاکاری بە بیرهێنایەوە.
'ئێمە پەیوەست دەبین بە یادی شەهیدانەوە'
ئاتاسۆی بە بیریهێنایەوە کە ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی نزیک دەبێتەوە و وتی، "نەتەوەیەکگرتووەکان و دەوڵەتانی رۆژئاوایی کە ئەندازیاری پیلانگێڕیی نێونەتەوەیین، ئەمڕۆ لە دژی گۆشەگیری بەرامبەر بە رێبەرمان و تاوانەکانی شەڕ و تاوانە نامرۆڤایەتییەکان لە دژی گەلی کورد بێدەنگن. هێزە داگیرکەرەکان ئەمرۆ بەرامبەر بە بەرخودانی گەریلاکانی ئازادی شکستیان هێناوە و دەبێت ئەندازیارانی گۆشەگیری باش بزانن کە ساڵی ٢٠٢٣ دەبێتە ساڵی ئازادی گەلی کورد و رێبەرایەتیمان. ئێمە وەک گەلی کورد بەو زانابوونەوە دەجوڵێینەوە و جارێکیتر لێرە بەڵێنی پەیوەستبوون بە یادی شەهیدان دەدەینەوە".
دوای ئاتاسۆی نوێنەری پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنسەی کوردی دیموکراتیک لە سویسرا ( جەدەکە-سە) رەمەزان بەیتار دەقی راگەیەندراوێکی بە فەرەنسی خوێندەوە.
دوای وتارەکان، کوردستانیان بە وتنەوەی دروشمەکانی خاوەنداری لە هەڵمەتی "کات کاتی ئازادییە"، درێژەیان بە چالاکی دانیشتندا.
هـ .ب