چالاکی زیندانیانی سیاسی لە ٢٧هەمین رۆژدا بەردەوامە

چالاکی مانگرتن لە خواردن کە زیندانیانی سیاسی بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد دەستیان پێکردووە، لە ٢٧هەمین رۆژدا بەردەوامە.

چالاکیەکەی زیندانیان کە لە ٢٧ی تشرینی دووهەمەوە دەستی پێکردبوو و لە ٢٧هەمین رۆژدا لە لایەن شەشەمین گروپی زیندانیانی سیاسیەوە بەردەوامە.

زیندانیان جەخت دەکەنەوە، "کاتی ئازادی رێبەرەکەمانە، تا ئەو کاتەی گۆشەگیریی سەر رێبەرتیمان هەڵنەگیرێت، تا ئەو کاتەی کۆتایی بە پێشەلکردنی مافی زیندانیان نەیەت، ئەوا چالاکیەکانمان بە جۆش و خرۆش و مۆڕالەوە بەردەوام دەبێت."

ز.ش