چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ١٨هەمین رۆژدایە
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە و چالاکییەکە لە ١٨هەمین رۆژدایە.
چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە دژی گۆشەگیری لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە و چالاکییەکە لە ١٨هەمین رۆژدایە.
بۆ نەهێشتنی گۆشەگیری لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە گوشاری سەر زیندانیان، زیندانیانی سیاسی لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن کردووە. چالاکییەکە لەلایەن دەستەى چوارەمی مانگرتوانەوە درێژەى هەیە و چالاکیی مانگرتنەکە لە ١٨هەمین رۆژدایە.
زیندانیان لە رێگەى بنەماڵەکانیانەوە داوایانکردووە، خاوەنداری لە بەرخودانەکەیان بکەن و وتویانە، "وەرن پێکەوە دەست لە ناوی دەست، ئەم قۆناغە تێپەڕێنین و فاشیزم هەڵوەشێنین".
ژ.ت