چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە ٢٤هەمین رۆژدایە

چالاکیی مانگرتنی زیندانیان لە پێناو نەهێشتنی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە ٢٤هەمین رۆژدایە.

چالاکیی مانگرتنی زیندانیانی سیاسیی لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بۆ کۆتایهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و کۆتایهێنان بە پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان، لە رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ەوە دەستپێکردووە و ئەمڕۆ لە ٢٤هەمین رۆژدایە.

زەینەب جالیهان دایکی زیندانی ئاسلی جالیهان کە لە چالاکیی مانگرتندایە رایگەیاند، "ئێمە نامانەوێت منداڵەکانمان بمرن، نامانەوێت لە زیندانەکانەوە تەرم-مان بۆ بێتەوە. دەمانەوێت ئێوە هەستیار بن. دەمانەوێت ئێوە دەنگی خۆتان بخەنە پاڵ دەنگی ئێمە".

ژ.ت