چانکایا: ئەوەی لە پاریس تاوانی کوشتنی ئەنجامدا ئاکەپە-مەهەپە بوون

سەرۆکی شانازی فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی نەمسا محەمەد عەلی چانکایا یادی شەهیدانی پاریسیکردەوە رایگەیاندکە بکوژ دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەیە.

ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە ئەمینە کارا (ئەڤین گۆیی)، لە بزوتنەوەی کولتوری میر پەروەر (محەمەد شیرین ئایدن) و وڵاتپارێزی کورد عەبدولرەحمان کزڵ ٢٣ی کانونی یەکەم لە ناوەندی کولتوری کوردی ئەحمەد کایا تیرۆر کران، تەرمەکانیان لەلایەن کوردستانیان و دۆستەکانیانەوە لە ڤیلەرس لی بێلی پاریسەوە بە مەراسیمێکی شکۆدار بەرەو کوردستان رەوانە دەکرێت.

سەرۆکی شانازی فیدراسیۆنی عەلەوییەکانی نەمسا محەمەد عەلی چانکایا لە مەراسیمەکەدا قسەی کرد و سەرەخۆشی لە گەلی کورد کرد. چانکایا وتی، " ئەوەی لە تورکیا کردوویانە، لە ئەوروپاش دەیکەن. دوێنێ سەکینەیان تیرۆر کرد، ئەمڕۆش سێ کەسی تریان تیرۆر کرد. ئەمە رێکەوت نیە، بکوژ ئەوانەن کە ستەم لە گەلی کورد دەکەن".

' دەتوانین پێکەوە هەموو کۆمەڵکوژییەکان رابگرین'

چانکایا "ئێمەی عەلەوی لە هەر شوێنێکیش بین ئەو کۆمەڵکوژیانە بە توندی شەرمەزار دەکەین و ئەو کەسانەی لەم پێناوەدا قوربانی دەدەن بە رێزەوە بە بیریان دەهێنینەوە. ئەمە نە یەکەمجار و نە دواهەمینیش دەبێت. دەوڵەتی ستەمکار بە هاوکاری وڵاتانی ئیمپریالیست دەیانەوێت ئەم تێکۆشانە رابگرن. ئێمە لە دژی لەناوبردن دەبێت پشتیوانی لە تێکۆشانی ئەم گەلە بکەین.  بۆ شکستدانی ئەم دەوڵەتە دەبێت ئێمە بە بێ ترس کۆببینەوە، رەنگە رۆژانی داهاتوو دژوارتر بێت. لەبەر ئەمە دەبێت ئێمە نەترسین. رەنگە هەمان شت بەسەر عەلەوییەکانیشدا بێت. ئەوەی لە مەرەش سێواس و چۆروم روویدا، پڕۆژەی دەوڵەتن. دەبێت پێکەوە دژی ئەو کۆمەڵکوژیانە بوەستینەوە".

هـ . ب