چاوپێکەوتن لە ٢ زیندانی نەخۆش لە تۆکات قەدەغە کرا

زیندانی نەخۆش سوعاد ئۆگوز و محەمەد تریاکی لە زیندانی پیتی T ـی تۆکات زیندانین، لەبەر ئەوەی ڕەتیان کردۆتەوە پشکنینی دەمیان بۆ بکرێت، ٣ مانگ چاوپێکەوتنیان لێ قەدەغە کرا.

پێشێلکارییەکان لە زیندانەکاندا لە دژی زیندانیانی نەخۆش تا دێت زیاد دەبێت. لە زیندانیانی نەخۆش سوعاد ئۆگوز و محەمەد تریاکی کە لە زیندانی پیتی T تۆکات زیندانی کراون، پشکنینی دەم بەسەریاندا سەپێنرا. بە پێی زانیارییەکانی بنەماڵەکان، زیندانیان ئەم سەپاندنەیان ڕەتکردۆتەوە هەربۆیە دەرمانیان پێ نەدراوە و نەبراونەتە نەخۆشخانە.

سوعاد ئۆگوز ١٣ ساڵ لەمەوپێش دەستبەسەرکرا و پاشان زیندانی کرا. لە دۆسێیەکەدا سزای هەتا هەتایی بەسەردا سەپێنرا. ئۆگوز، نەخۆشی زەردی (Hepatir B) هەیە، لە ٤ شوێنی پشتییدا فەقەراتی پشتی هەیە و دوای ئەوەش تووشی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا) بووە لە جگەرییدا کێشە دەرکەوتووە. باوکی ئۆگوز ئاماژەی بەوەدا کوڕەکەی پشکنینی ناو دەمی قبوڵ نەکردوە هەربۆیە ڕەوانەی نەخۆشخانە نەکراوە و وگوتی: "زیندانیانی دیکەش ڕووبەڕووی هەمان دۆخن. ئەو دەرمانەی کە دەبێت کوڕەکەم بەکاری بێنێت کۆتایی هاتووە. ئەم دەرمانە تەنها لە ژێر کۆنترۆڵی پزیشکدا دەبێت بەکاربهێنرێت. لەبەر ئەوەی لە دژی ئەمە بووە، سزای ٣ مانگ قەدەغەی چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپێنرا."

برای محەمەد تریاکی، سەرکان تریاکی ئاماژەیان بەوەدا لە سەری براکەیاندا پارچەی شراپنێل هەیە و کێشەی سیستەمی هەناسەدانی هەیە. تریاکی، گوتی: "براکەی منیش وەک زیندانی دیکە پشکنینی ناو دەمی قبوڵ نەکردوە. هەربۆیە بۆ ماوەی ٣ مانگ سزای قەدەغەکردنی چاوپێکەوتنی بەسەردا سەپێنراوە."