دادگای دەستووری تورکیا هەژماری بانکی هەدەپەی لە گەنجینەی وڵات بلۆک کرد

دادگای دەستووری توركیا بڕیاریدا هەژماری بانكی و هاوكارییەكانی هەدەپە لە گەنجینە وڵاتدا بلۆك بكات.

دادگای دەستووری توركیا بڕیاریدا هەژماری بانكی و هاوكارییەكانی هەدەپە لە گەنجینە وڵاتدا بلۆك بكات، پێشبینی دەكرێت هاوكارییەكانی هەدەپە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ٥٣٩ ملیۆن لیرەی توركی، كە دەكاتە نزیكەی ٣٠ ملیۆن دۆلار.

 بەكر شاهین، سەرۆكی دادگای باڵای توركیا لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕیاردرا بە بڕینی هاوكارییە داراییەكانی هەدەپە لە گەنجینەی توركیا.

ئاماژەبەوەشکراوە، پێشبینی دەكرێت هاوكارییەكانی هەدەپە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بگاتە ٥٣٩ ملیۆن لیرەی توركی، كە دەكاتە نزیكەی ٣٠ ملیۆن دۆلار.

هاوکات، لە توركیا هەرپارتێك، كە بەربەستی هەڵبژاردن تێدەپەڕێنێت و بگاتە پەرلەمان، ساڵانە لەلایەن گەنجینەی وڵاتەكەوە هاوكاریی دارایی وەردەگرێت.

جێگای ئاماژەیە، پارتی دیموكراتی گەلان ( هەدەپە) لە ١٥ تشرینی یەكەمی ٢٠١٢ لە ئەنقەرە دامەزراوە، تا ئێستا پێنج كۆنگرەی ئاسایی حزبەكە بەڕێوەچووە، بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی ئەو حزبە، هەدەپە پارتێكی سۆسیال دیموكراتە و لەپێناو گەل و نیشتمان كاردەكات.

ف.ق