دەبەپە: لەدژی هێرشی نەژادپەرستی هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین

پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) بە توندی هێرشی نەژادپەرستی سەر کوردانی شەرمەزار کرد و وتی، "ئێمەی کورد و سیاسەتمەداران لەبەرانبەر هێرشەکان هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین."

پارتی هەرێمەکانی دیموکراتی (دەبەپە) راگەیەنراوێکی لەبارەی هێرشی نەژادپەرستی لە شارەکانی ئافیۆن، ئەنقەرە و کۆنیا لەدژی هاوڵاتیە کوردەکان بڵاوکردەوە و هێرشەکانی شەرمەزار کرد. دەبەپە لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەی کرد کە ئەوانەی ناتوانن تێکۆشانی گەلی کورد لە رووی سیاسیەوە لاواز بکەن و تێکبشکینن، دەیانەوێت بە نەژادپەرستی ئەنجام بەدەستبهێنن و وتی، "گەلی کورد دەتوانێت لەبەرانبەر هێرشی نەژادپەرستی هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی یەکبخات و بە یەکێتی نەتەوەیی بە رێ و ریبازی دیموکراتی وڵام بداتەوە."

راگەیەنراوەکەی دەبەپە بەم شێوەیەیە:

"بەهۆی زمانی هێرشەکار و جیاکاری دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپە لە بەرانبەر گەلی کورد هێرشی نەژادپەرستی بەردەوامە. ئەوانەی ناتوانن تێکۆشانی گەلی کورد لە رووی سیاسی و کۆمەڵایەتی تێکبشکێنن و لاواز بکەن، بە لیدوانە پڕ لە نەفرەتەکان و بە نەژادپەرستی دەیانەوێت ئەنجام بەدەست بهێنن. لیدوان و قسەکانی دوژمنکارانەی دەسەڵات لەبەرانبەر گەلی کورد و ئۆپۆزسیۆن و هەڵوێستیان لەبەرانبەریان، دەبێتە هۆی ئەنجامدانی هێرشی نەژادپەرستی. هێزە فاشیست و پارامیلیتارەکان بەهۆی بێدادگاییکردن ئەنجام دەدرێن و لە ئافیۆن، ئەنقەرە و کۆنیا و زۆر جێگە لەبەرانبەر گەلی کورد ئەنجام دەدرێن.

ئەم دۆخەی کە بەهۆی فاشیزمەوە دروست بووە، بە تەنها بە بەرخۆدانی گەلی کورد ناتوانرێت کۆتایی پێبهێنرێت. وەک سیاسەتی قەیوم و گۆشەگیری، ئەگەر هێرشە نەژادپەرستەکان کۆتییان پێنەهێنرێت، لەناو هەموو گەلانی تورکیا بڵاودەبنەوە و هیوای مافی بناغەیی، ئازادی، یەکسانی و دادپەروەری کە هیوای هەموو گەلانە، دەکەونە مەترسیەوە. ئێمە هێرشە نەژادپەرستەکانی لە بەرانبەر گەلی کورد کە لە هەموو تورکیا بێوەستان بەردەوامە بە توندی شەرمەزار دەکەین. گەلی کورد دەتوانێت لەبەرانبەر ئەم جۆرە هێرشە نەژادپەرستانە هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی یەکبخات و بە یەکێتی نەتەوەیی و بە رێ و رێبازی دیموکراتی دەتوانێت وڵام بداتەوە.

ئێمە وەک گەلی کورد و سیاسەتی گەلی کورد، هیچ کاتێک لەبەرانبەر هێرشەکان هەنگاو بەرەوە دواوە نانێین و وەک هەموو کاتێک بەرپرسیاری خۆمان جێبەجێ دەکەین."

ف.ق