دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی: کودەتا بەرامبەر گەل دەکرێت
دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەسبەسەرداگرتن و گوتی: "قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل. پێویستە پێکەوە دژی قەیوم بوەستینەوە".
دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی ناڕەزایەتی دەربڕی بەرامبەر دەسبەسەرداگرتن و گوتی: "قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل. پێویستە پێکەوە دژی قەیوم بوەستینەوە".
دەسپێشخەریی هونەر بۆ ئازادی دەربارەی دەسبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی ئێلح و مێردین و خەلفەتی ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت دەکاتەوە قەیوم پێشێلکردنی مافە، دەڵێت: "٣ ی حوزەیران شارەوانی جولەمێرگ، ٣٠ حوزەیران شارەوانی ئەسەنیورت، ئەمڕۆش شارەوانییەکانی مێردین و ئێلح و خەلفەتی دەستیان بەسەردا گیرا. هەوڵدەدرێت قەیوم بکرێت بە سیستەمێک و لەسەر ئیدارە خۆجێیەکان گەلی کورد تاوانبار بکەن. قەیوم کودەتایە دژی ئیرادەی گەل. بەرپرسیارێتی هەموومانە کە ئاستەنگەکانی بەردەم ئاشتی کۆمەڵایەتی لاببەین".