دەستپێشخەریی دادپەروەری بۆ کورد ڕۆژی سێشەممە ٣١ی کانوونی دووەم و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ دا لە گۆڕەپانی شومان لە نزیک کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسی ساز دەکات.
دەقی ڕاگەیاندراوی کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەیکە بە واژۆی دانیال کۆپ نوێنەری ئینتەرناسیۆنالیستی پێشکەوتووخواز، هونەرمەند و توێژەری پڕوپاگەندە و چالاکوانی نیو وەرڵد سامت (لوتکەی جیهانی نوێ) جۆناس دو ستاال و وتەبێژی ڕێکخراوی ئاشتی ڤیردیی بەلجیکی لودۆ دێ براباندەر لە ڕێگەی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەوە ڕاگەیاندراوەکەیان بڵاو دەکەنەوە و لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند، "هەوڵی نێونەتەوەیی دادپەروەری بۆ کورد، بانگەوازێکی بە پەلەی بڵاوکردەوە و و ڕایگەیاندووە، 'ئیمە داوا لە کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین، کە بە ناوی ئاشتی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤەوە ناوی پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان لاببەن' بەم بانگەوازە کەمپینێکی جیهانی دەستی پێکرد، کە بە ملیۆنەها ئیمزا پشتگیریی بۆ کرا و ئیمزاکان لە دوای کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە پێشکەش بەنوێنەرانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا دەکرێت".
هەروەها زۆرێک لە سیاسەتمەدارە دیار و نادارەکان لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتە پێشکەش دەکەن و چاوەڕوان دەکرێت سەدان چالاکوان، کە واژۆکانیان کۆکردووەتەوە بەشداری گۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببن.
ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری کۆبوونەوەکە بکەن دەتوانن لە رێگەی ئەم ناونیشانەوە [email protected] ناوی خۆیان تۆمار بکەن.
ژ.ت