دۆسیەی دەنیز پۆیراز: بڕیار راگەیەندرا

لە دانیشتنی دۆسیەی دەنیز پۆیرازدا سزای زیندانی هەتاهەتایی دژوار و ٩ ساڵ سزای زیندان بەسەر بکوژی فاشیست ئۆنور گەنجەردا سەپێندرا.

دۆسیەی دادگایی کردنی ئۆنور گەنجەری فاشیست کە بە پاڵپشتی دەوڵەت هەڵیکوتایە سەر بینای هەدەپەی ئیزمیر و دەنیز پۆیرازی تیرۆر کرد، بەردەوام بوو. لە دانیشتنی حەوتەمی دۆسیەکەدا بڕیارەکە راگەیەندرا.

دەستەی دادگا بە هۆی "تاوانی کوشتنی ئەنقەست" سزای زیندانی هەتاهەتایی"، بە هۆی تاوانی "زیانی دارایی" ٤ ساڵ سزای زیندان، بە هۆی تاوانی "شکاندنی حەرەمی بینا" ٢ ساڵ سزای زیندان و بە هۆی تاوانی "پێشێلکردنی یاسای چەک هەڵگرتن"ی سزای ٣ ساڵ زیندان بەسەر گەنجەری بکوژدا سەپێندرا.

هـ . ب