فورۆمی قەدەغەی سەر پەکەکە

یواخیم کێرت زێلتەر، سەرۆکی ڤی دەی جەی ، کە لە فورۆمی "قەدەغەی سەر پەکەکە" قسەیکرد، داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، کە کۆتایی بە زوڵم و ستەمەکانی دژ بە کورد بهێنێت و وتی: "تیرۆریست ئەو کەسانەن کە خەڵکی مەدەنی دەکوژن."

لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا، نوێنەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پارێزەران و قوربانیانی قەدەغەی سەر پەکەکە، لە فورۆمێک بە ناونیشانی "قەدەغەکردنی پەکەکە بۆ ماوەی ٢٨ ساڵ" کۆبوونەوە. فورۆمەکە لە هۆڵی کۆنفرانسەکان لە بینای پێشووی دەزگای ڕۆزا لوکسەمبۆرگ ساز کرا. لە فورۆمەکەدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باسی قەدەغەی سەر پەکەکە دەکات.

فورۆمەکە لەلایەن یەکێتی یاساناسانی مافەکانی مرۆڤی جیهان و دیموکراسی ئەوروپا، یەکێتی یاساناسانی دیموکراتی، کۆمەڵەی دیموکراسی و مافەکان بناغەییەکان، کۆمەڵەی ئازادی و کۆمەڵەی یاسایی و دیموکراسی نێودەولەتیەوە سازکرا. سیاسەتمەدار و چالاکوانانی کوردستان و مافپەروەرانی ئەڵمانی بەشداریان لە فورۆمەکەدا کرد.

دەستەیەک چاودێری دەکات

لە فورۆمەکەدا باسی ئەوەکرا کە: قەدەغەی سەر پەکەکە زیان بە کورد و گەلی ئەڵمانیا دەگەیەنێت. دەستەی چاودێری گوێ لەقوربانیان دەگرێت و مشتومڕەکان هەڵدەسەنگێنێت. دەستەکە ئەو بابەتانەی لە کۆڕەکەدا باسکران ڕاپۆرت و بڵاودەکاتەوە.

"قوربانی نەوە بەدوای نەوە"

فورۆمەکە بە وتاری سەرەتایی بەسرا گولەر لەسەر ناوی ماف - داد دەستی پێکرد. گولەر ئاماژەی بەوەدا کە سیاسەتی بەتاوانبارانکردنی کورد نەوە بە نەوە قوربانی لێدەکەوێتەوە و ڕایگەیاند کە لەڕۆژی دووەمی فورۆمەکەدا یاساناسانی بەلجیکاو هۆڵەندا جەخت لەسەر سیاسەتی ٢٩ ساڵەی ئەڵمانیا دەکەنەوە.

یواخیم کێرت زێلتەر سەرۆکئ یەکێتی یاساناسانی دیموکراتیش بەهۆی قەدەغەی ٢٩ ساڵە لەسەر پەکەکە رەخنەی لە دەڵەتی ئەڵمانیا گرت و رایگەیاند کە قەدەغەی سەر پەکەکە رۆژ بە رۆژ زیاتر دەبێت و تێیدا تێگەیشتنی تیرۆریزم بەپێی هەڵسەنگاندنی کەسەکانە و وتی، ' تەڤگەری ئازادی وەک تیرۆریست بەناو دەکرێت. بەڵام تیرۆریست ئەو کەسەکە کە هێڕش دەکاتە سەر خەڵکی مەدەنی."

"دەوڵەتی تورک کوردی مەدەنی دەکوژێت"

کێرت زێلتەر بەبیری هێنایەوە کە قەدەغەی سەر پەکەکە کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە ڕاگەیەندرا، چەندین گۆڕانکاری جدی لە تورکیا و کوردستان کردووە و وتی: "شەڕی دژی کورد بەرفراوان بووە. لەساڵانی ڕابردوودا شارەکوردییەکان بۆردومان کراون. لەم ساڵانەی دواییدا بە فڕۆکەی بێ فرۆکەوان خەڵکی مەدەنی کورد کوژراون. شەڕی دژی کورد زۆر قورس بووە، بەڵام هێشتا پەکەکە لە لیستی قەدەغەکراوی ئەڵمانیا و یەکێتی ئەوروپادایە. وابزانم کاتێکی باشە بۆ گۆڕینی ئەم سیاسەتە.

کرێت زێلتەر لە وتارەکەیدا تیشکی خستە سەر نادادپەروەری بەرامبەر سیاسەتمەداران و چالاکوانانی کورد کە لە ئەڵمانیا دادگایی دەکرێن و وتی: "ئەو کەسانە هەڕەشە نین بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەڵمانیا، هیچ هێرشێکی تیرۆریستیان ئەنجام نەداوە بەڵام وەک تیرۆر دادگایی دەکرێن ئێستا پێویستە دۆخی نایاسایی کۆتایی پێبێت"

'لە دوسلدۆرف، لەناوبردنی پەکەکە کرایە ئامانج'

لە دانیشتنی یەکەمی فورۆمەکەدا، محەمەد دەمیر تیشکی خستە سەر دادگاییکردنی کادیران و لایەنگرانی پەکەکە لە ساڵی ١٩٨٨ لە دوسلدۆرف، لە ناویاندا دوران کاڵکان، عەلی حەیدەر قەیتان و حسێن چەلەبی. دەمیر ڕایگەیاند، کە ئامانجی دادگاییکردنەکە لە دوسلدۆرف لەناوبردنی پەکەکە بوو.

"قەدەغەکرا کورد یاری تۆپی پێش بکات"

نووسەری ڕۆژنامەی جونگی وێڵت دکتۆر نیک براونس ئەوەی خستەڕوو کە پێش ئەوەی قەدەغەی سەر پەکەکە بسەپێنرێت، میدیاکانی ئەڵمانیا یەکەم جار ئامادەکاریان بۆ ئەو قەدەغەیە کردووە و ئاماژەیان بەوە کردووە کە هەڵمەتی لەناوبردنی پەکەکە دوای قەدەغەکردن دەستی پێکردووە.

براونز بەبیری هێنایەوە کە دوای قەدەغەکردنی پەکەکە پێشبڕکێی تۆپی پێی کوردیش قەدەغەکران و وتی: "بایرن قورسترین پارێزگایە لە قەدەغەی سەر پەکەکەدا. لەوێ هەموو شتێک سەبارەت بە پەکەکە و کوردستان قەدەغەکرا. هەرچەندە گۆڤاری راپۆرتی کوردستان لە هەموو شوێنێک دەرچوو، بەڵام لەسەر ئەو زەمینەیە قەدەغەکرا کە وێنەی گەریلاکانی تێدابوو.

لەم بەشەی فورۆمەکەدا، مستەفا توزاکی چالاکوانی کورد کە لە خاڵی 129bەوە دادگایی دەکرێت، باسی لە کاتی دەستگیرکردن و دادگاییکردن و نادادپەروەریی کرد.

لە بڕگەکانی پاشنیوەڕۆدا ئەو چالاکوانانەی کە لە مادەی 129 دادگایی کراون قسە دەکەن و باسی ئەو کورد و دەزگا کوردیەکانی دەکرێت کە بە بیانوی قەدەغەی سەر پەکەکە ئەوانیش قەدەغەکران.

ف.ق