فەیلەسووف و نووسەر گاسپار میکلۆس تاماس لە ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ کۆچی دوایی کرد.
تاماس فەیلەسوفی هەنگاری (مەجارستان) لە ساڵی ١٩٩٠ تا ١٩٩٤ وەک ئەندامی پەرلەمان خزمەتی دەکرد و یەکێک بوو لە پێشەنگەکانی ئۆپۆزیسیۆنی هەنگاریا و لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جی. ئێم. تاماس لە ساڵی ١٩٧٨ چوو بۆ بوداپست و لە راگەیەندراوێکدا وتی: "من نەهاتم بۆ بوداپست، هاتووم بۆ ئۆپزسیۆنی دیمۆکراتیکی بوداپست". لە بەر ئەوەی لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی دێموکراتیکدا بوو تەنها بۆ ماوەیەکی کەم رێگای پێدرا وانە بڵێتەوە و بەهۆی هەڵوێستە سیاسییەکانییەوە لە زانکۆ دوورخرایەوە و دەست بەسەر پاسپۆرتەکەیدا گیرا. لەلایەن دەسەڵاتەوە چەندین ساڵە رێگری لە خەباتی سیاسیی کرا، بەڵام سەرباری ئەوەش جی ئێم تاماس بوو بە ئەندامی پەرلەمان.
'پێویستە هەموو مرۆڤە نیاز باشەکان پشتگیری لە کورد بکەن'
گ.م. تاماس فەیلەسوف و نووسەر و دۆستی کورد لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە دژی سەردانەکەی تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورک بۆ وڵاتەکەی وەستایەوە و ڕایگەیاند، دەبێت بەهۆی ئەو هێرشانە دەکرێنە سەر کورد ئیدانە بکرێت و وتی، "هەموومان دەزانین، کە ئەردۆغان و سوپای تورک بە مەبەستی کوشتن هێرش دەکەنە سەر کورد".
هەروەها باسی زەتکردن و دەستبەسەرکردن و داگیرکردن لە رێگەی قەیومەوە لە باکوری کوردستان کرد و راشیگەیاند، سەرەڕای فێڵەکانی ئەردۆغان تێکۆشانی گەل لە هەموو ئاست و ناوچەکاندا بەردەوامە و وتیشی: "بابەتی سەرەکیی ئەوەیە، کە هەموو ژنان و پیاوانی نیاز پاک، دەبێت پشتگیری لە تێکۆشان و شەڕی کورد بکەن". ئەوەشی وت: "ئەو حکومەتانە، کە لەم کاتە سەختە و دژوارەدا پشتیوانیان لە ئێوە نەکرد، دەبێت باجەکەی بدەن، کاتی لێپرسینەوە نزیکە".
تاماس فەیلەسوفی هەنگاری لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وەستایەوە و ئۆجالانی شوبهاند بە بینیس، مانیو، گاندی، ماندێلا و سون یات سێن، کە ڕەوتی مێژوویان گۆڕی. بۆیە چیتر نابێت ئۆجالان زیندانی بکرێت.
پێشەنگی کەمپەینی 'با پەکەکە لە لیستی ڕێکخستنە تیرۆریستییەکان لاببرێت' بوو
فەیلەسوفی هەنگاری گاسپار میکلۆس تاماس لەگەڵ فیلمساز کەن لۆچ و پاول لاڤێرتی، نوسەر و چالاکوانی ئەمریکی لوسینا کاسمان، شاعیر و نووسەر و سەرنوسەری مەکسیکی جودیت هیڵ، ڕۆماننوسی سکۆتلاندی جەیمس کێلمان و کاریکاتێریستی ئیتالی میچیل ڕیچ لەگەڵ زیاتر لە هەزار کەس ڕاگەیاندراوی کەمپەینی 'دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی رێکخستنە تیرۆریستییەکان' واژۆکردبوو و لە ماوەیەکی کەمدا کەمپەینی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ لابردنی قەدەغەکاریی سەر پەکەکە بە سەرتاسەری جیهاندا بڵاوبوویەوە و ئێستا واژۆکەکان گەیشتوەتە زیاتر لە سەد هەزار واژۆ.
ژ.ت