لە ئەسینا گۆشەگیری و هێرشە داگیرکاریەکان ئیدانە کران

ئەندامانی تەجەشە لە دوو گەڕەکی ئەسینا بە پانکارد و پۆستەر تیشکیان خستە سەر گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک.

ئەندامانی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە دوو گەڕەکی ئەسینای پایتەختی یۆنان بە پانکارد و پۆستەری دژ بە گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک چالاکییان ئەنجام دا.

گەنجان لە چالاکیەکەیاندا پۆستەرێک، کە لەسەری نووسرابوو، "با کۆتایی بە گۆشەگیری بێت، ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان و "با داگیرکاریی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کۆتایی پێبێت، نا بۆ بەکارهێنانی چەکی کیمیایی دژ بە گەریلا" لە دوو گەڕەکی ئەسینا لەسەر بینا و باڵەخانە بەرزەکاندا هەڵیانواسی..

دانیشتوانی گەڕەکەکانیش بە چەپڵە لێدان پشتگیریان لە چالاکیەکەی گەنجان کرد.

ژ.ت