گەریلای هەپەگە ئاگر ستێرک (عەبدوڵا عوسمان ئۆغڵو) لە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٨ لە هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دا شەهید بوو بوو و مام بەشیر (حەسەن دوتار) لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ دا لە شەنگال بەهۆی جەڵتەى دڵەوە شەهید بوو، بۆ بەرز راگرتنی یادیان، لە شاری سێلی ئەڵمانیا مەراسیمێکی یادکردنەوە رێکخرا.
چالاکییەکە بە رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر سینەفیزیۆنێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی گەریلاکان نمایش کرا. دوای سینەفیزیۆنەکە هاوڕێیانی مام بەشیر و ئاگر ستێرک باسیان لە پەیوەستبوونی ئەوان بە تێکۆشان و ئازادییەوە کرد.
چالاکیی یادکردنەوەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێ" کۆتایی پێهات.
ژ.ت