گۆشەگیری لە ساڵی ٢٠٢٢دا قورستر بوو

ساڵی ٢٠٢٢ کە هیچ چاوپێکەوتنێک لەنیوان خانەوادە و پارێزەران لەگەڵ رێبەری گەلی کورد ئەنجامنەدران، تاوەکو ئێستاش گۆمان لە سەردانەکەی سی پی تی هەیە.

پارێزه‌رێكی ڕێبه‌ری گەلی کورد، ئاشکرای دەکات، گۆشه‌گیری سه‌ر ئیمرالی له‌ساڵی ٢٠٢٢ دا دژوارتر بووە و هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی به‌دی نه‌كراوە، هاوكات دوایین زانیاریش له‌باره‌ی گەیاندنی پرسی گۆشه‌گیری به‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئاشکرا دەکات.

له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دا بنه‌ماڵه‌ و پارێزه‌رانی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد، ڕێگه‌یان پێنه‌درا هیچ دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن و دوایین جاریش له‌ ساڵی ٢٠٢١ محه‌مه‌د ئۆجالانی برای بوو کە توانی بۆ ماوه‌ی  چه‌ند خوله‌كێك په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ ئه‌نجام بدات .

له‌ ساڵی ٢٠٢٢ دوای بانگه‌وازێكی زۆر كۆمیته‌ی ڕێگریكردن له‌ ئه‌شكه‌نجه‌ -سی پی تی سه‌ردانی ئیمرالی كرد، به‌ڵام دواتر بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ كرا كه‌ عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری گه‌لی كورد ئاماده‌ نه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ شاندی ئه‌و ڕێكخراوه‌ كۆببێته‌وه‌ و پاشان پارێزه‌رانی ڕێبه‌ر ئۆجالان به‌ به‌رده‌وامی داوای ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتریان له‌وباره‌یه‌وه‌ له‌ سی پی تی كرد، به‌ڵام ڕێكخراوه‌كه‌ ڕێكار و ڕوتینی كارگێڕی وه‌ك پاساوێك هێناییه‌وه‌ و ئاماده‌ نه‌بوو له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ئاشکرا بکات.

ئۆزگور ئه‌رۆڵ، یه‌كێك له‌ پارێزه‌رانی ڕێبه‌ر ئۆجالان بە ئاژانسی فورات (ANF) ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر مرۆڤ له‌ ڕوانگه‌ی ساڵی ٢٠٢٢ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و پرسه‌ بكات، هیچ گۆڕانكارییه‌كی ئه‌رێنی به‌دی ناكرێت و نادادپه‌روه‌ری و جێبه‌جێ نه‌كردنی یاسا و سیستمی گۆشه‌گیری به‌ردەوام بوو و هیچ نه‌رمی نواندنێك ڕووی نه‌دا و دۆخه‌كه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ساڵانی ڕابردوو خراپتر بوو و گۆشه‌گیری هه‌موو ساڵ، مانگ و ڕۆژێك شتێكی پێ زیاد ده‌كرێت و به‌رده‌وام ده‌بێت و به‌رده‌وامیشی به‌وشێوه‌ قورسه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رده‌وامی قوڵكردنه‌وه‌ و عه‌قڵیه‌تی چاره‌سه‌رنه‌كردنی پرسی كورد له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستا.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ ڕه‌خنه‌ له‌ هه‌ڵوێستی ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌وانه‌ش سی پی تی به‌رامبه‌ر به‌ په‌یڕه‌وكردنی گۆشه‌گیری توند له‌سه‌ر ئیمرالی ده‌گرێت و ده‌ڵێت: دوو ساڵ و نیوه‌ توركیا وڵاتێكی یه‌كێتی ئه‌وروپایه‌، له‌ زیندانێكی نێو سنووری یه‌كێتی ئه‌وروپا، ساڵانێكه‌ ڕێگه‌ به‌ هیچ چاودێر و پارێزه‌رێك نه‌دراوه‌ دیدار ئه‌نجام بده‌ن، سه‌رجه‌م ڕێكخراو و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا و ڕێكخراوه‌كانی ئێره‌ش باش ده‌زانن، كه‌ نابێت ئه‌و شێوازی گرتن و زیندانی كردنه‌ قبوڵ بكرێت و ڕێكخراوی سی پی تی و ڕێكخراوه‌كانی تریش مانگانه‌ و ڕۆژانه‌ چاودێری ئه‌و بارودۆخه‌ ده‌كه‌ن و ئه‌وان هه‌م ڕاپۆڕته‌كانی ئێمه‌ و هه‌میش ڕاپۆڕته‌كانی وه‌زاره‌تی داد به‌ ده‌ستیان ده‌گات، به‌ڵام نابێت به‌ وتنی ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆخه‌كه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ به‌ پێویست بزانن و پێی ڕازی ببن.

ئه‌رۆڵ سه‌باره‌ت ئاشکرای کرد سه‌باره‌ت پرسی ئاگادارکردنەوەی ڕیکخراوی مافی مرۆڤی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکان په‌یوه‌ندیان به‌ ڕێكخراوەکە كردووه و دەشڵێت: ئه‌ونده‌ ده‌زانین كه‌ ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ستیان كردووه‌ به‌ نامە نووسین بۆ حكومه‌تی توركیا، له‌گه‌ڵ ڕوونبوونه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌ و ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی، ورده‌كارییه‌كانی بۆ ڕایگشتیی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌م قۆناغه‌ به‌دواوه‌ ده‌بینین دادگای مافی مرۆڤی ئه‌وروپا و ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا به‌خێرایی هه‌نگاو ده‌نێین، ئێمه‌ ئه‌مه‌ به‌ گرنگ ده‌زانین.

ئه‌و پارێزه‌ره‌ی ڕێبه‌ر ئۆجالان سه‌باره‌ت به‌ سزای دیسپلینه‌كانیش وتی: ئه‌م سزا دیسپلینیانه‌ یاری یاسایین و له‌ نایاسایی تێپه‌ڕیون و له‌ ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه‌ بوونه‌ته‌ سته‌مكاری، چونكه‌ سزا دیسپلینییه‌كان ته‌نانه‌ت له‌ پارێزه‌رانیش ده‌شارنه‌وه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار سه‌ردانمان كردووه‌، داوامان كردووه‌ ئه‌و سزایانه‌ ببینین، به‌ڵام لێمان ده‌شارنه‌وه‌.

ف.ق