هەبەدەهە: دەبێت بەچالاکی شۆڕشگێڕی لە دژی فاشیزم بوەستینەوە

هەبەدەهە لە ڕاگەیاندراوەکەی دژ بە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکاندا وتی، "ئەو زمانەی کە فاشیزم لێی تێدەگات، چالاکی شۆڕشگێڕییە."

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) لە دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی نوسراوی بڵاو کردەوە پەیامی 'فاشیزم تەنها لە زمانی چالاکی شۆڕشگێری تێدەگات'ی دا.

'ئەرکی سەرەکی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووە'

لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بە دووڕوویی سیاسەتەکانی دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کردووە و هاتووە: "لە لایەکەوە لەژێر ناوی پرۆسەیەکی بەناو 'ئاشتی و چارەسەری' درێژە بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتی دەدات و لەلایەکەی دیکەوە بە سەپاندنی قەیوم دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا دەگرێت." ئاماژەشی بەوەدا هەرکاتێک دەسەڵاتداری فاشیست لە دژی بەرخۆدانی گەریلا و هێزە شۆڕشگێڕەکان بەر شکست دەکەوێت ئەوکاتە ڕێگەی دەستبەسەرداگرتنی ماف و ئۆپراسیۆنی قڕکاری دەگرێتەبەر و دەشڵێت: "لە دژی سیاسەتی سەپاندی قەیوم بەڕێکخستنکردنی سیاسەتی شۆرشگێڕی و بەرزکردنەوەی تێکۆشانی شۆرشی یەکگرتوو، ئەرکی سەرەکی ڕۆژی بەزرکردنەوەی شۆڕشی یەکگرتوییە."

لە بەردەوامیدا ئاماژە کراوە بەوەی دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە بە وتنی' بەردەوام دەبین لەم کارانە' دەرخەری ئەوەیە سیاسەتی کۆلۆنیالیزم، گۆشەگیری و تواندنەوە بەردەوامە و دەڵێت: "لە چوارچێوەی پلانی هەڵوەشاندنەوەدا. بە خواردنی مافی چینی کرێکار، بە بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە دژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان، هێرش لەسەر ڕۆژئاوا، سەپاندی قەیوم و ئەنجامدانی گۆشەگیری بەرهەمی سیاسەتی شەڕە کە لە لایەن فاشیزمەوە بەڕێوەدەبرێت."

'فاشیزم تەنها لە زمانی چالاکی تێدەگات'

لە کۆتایی ڕاگەیەیەندراوەکەدا پەیامی تۆڵەکردنەوە لە فاشیزم دراوە و دەڵێت: "ڕۆژی بەرزکردنەوەی تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتووە لە دژی نەریتی شەڕ. دەبێت لە ڕیزی ئیرادەی گەلانی کوردستان بوەستین و تۆڵە لە فاشیزم بکەینەوە. تاکە زمانێک کە فاشیزم لێی تێدەگات، زمانی چالاکی شۆڕشگێڕییە. دەبێت لەسەر ئەم بنەمایە بجوڵێینەوە و تۆڵە لە فاشیزم بکەینەوە.'