هەبەدەهە: ڕێگەی دەرچوون لە تاریکی، رێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە
هەبەدەهە وتی، "ڕێگەی دەرچوون لەم تاریکییە، ڕێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە! تەنها ڕێکخستنبوون دەتوانێ ئەم تاریکییە تێکشکێنێت و کۆتایی بە سیستەمی داڕزاو بهێنێت و رزگاریمان مسۆگەر بکات."
هەبەدەهە وتی، "ڕێگەی دەرچوون لەم تاریکییە، ڕێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە! تەنها ڕێکخستنبوون دەتوانێ ئەم تاریکییە تێکشکێنێت و کۆتایی بە سیستەمی داڕزاو بهێنێت و رزگاریمان مسۆگەر بکات."
کۆمیتەی بەڕێوەبەری تەڤگەری شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) بە ڕاگەیاندراوێک لە یادی شۆڕشی تشرینی یەکەمدا ئاماژەی بەوەدا شۆڕشی تشرینی یەکەم هەنگاوێکی گرنگی تێکۆشانی پرۆلیتاریا بوو، بۆ خوڵقاندنی جیهانێکی بێ چیانەیەتی بوو.
لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە بە تێکۆشانی بندەستان ڕژێمی دەسەڵاتداری بەرەو هەڵوەشاندنەوە دەڕوات و ئەوەش هاتووە: " لە جیهان و بە تایبەت لە تورکیا و باکووری کوردستاندا دەسەڵاتداری بۆ مانەوەی خۆی کرێکار و ڕەنجەدەر لە نێو قەیرانێکی قوڵدا دەژین، ناتوانن پێویستییە بنەڕەتییەکانی ژیانیان بەدەستخەن. هێرشەکان لە دژی ژن، منداڵ زیاتر دەبێت. تاکو داڕزانە کۆمەڵایەتییەکان زیاتربێت، پەیوەندی نێوان مرۆڤەکان خراپتر دەبێت و قەیرانەکان زیاتر دەبێت."
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە سیستەمی سەرمایەداری ئامادەکاری بۆ شەڕێکی گەورە دەکات لە فەلەستین، لە ڕۆژئاوای کوردستان و لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشێکی بەرفراوان بەڕێوەدەبات.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازی بۆ تێکۆشانی یەکگرتووی گەلان کراوە و هاتووە: "ڕێگەی دەرچوون لەم تاریکییە، ڕێگەی شۆڕشی تشرینی یەکەمە! تەنها ڕێکخستنبوون دەتوانێ ئەم تاریکییە تێکشکێنێت و کۆتایی بە سیستەمی داڕزاو بهێنێت، ببێتە مایەی ڕزگارییمان."