هەبەدەهە لە دامەزراوەی بگۆڕی دا

جەنگاوەرانی یەکەی ڕێناس بەرچەم لە هەبەدەهە لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی ئەیاران لە توزلا و لەسەر ڕێگای قزل چەشمە لە دامەزراوەی بگۆڕی لایەنگری ئاکەپە چالاکیی تەقاندنەوەیان ئەنجامداوە و بەو هۆیەوە وێستگەکە سوتاوە.

جەنگاوەرانی یەکەی ڕێناس بەرچەم لە هەبەدەهە لە ٢٤ی کانوونی یەکەم لە ناوچەی پیشەسازیی ئۆرگانیزەی ئەیاران لە توزلا لە سەر ڕێگای قزل چەشمە، بە چالاکیی تەقاندنەوە دامەزراوەێکی بگۆڕی لایەنگرێکی ئاکەپەیان کردووەتە ئامانج و سوتاندویانە.

هەبەدەهە ڕاشیگەیاندووە: "بەهۆی ئەوەی دەوڵەتی فاشیست هێرش دەکاتە سەر گەل، کرێکاران و شۆڕشگێڕان، ئێمەش لێپرسینەوە لە دەوڵەتی فاشیست دەکەین. ئێمە لە هێزە سیاسی و ئابوری و سەربازییەکانی دوژمن دەدەین.

ئێمە لە دژی کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی پاریس لە دژی لایەنگرانی دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە چالاکی ئەنجام دەدەین. ئێمە لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی فاشیستیی ئاکەپە و مەهەپە و لایەنگرانیان دەکەین".

ژ.ت