هەدەپە جەژنی لە دایک بوونی مەسیح و یەڵدۆی پیرۆزکرد
پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و یەڵدۆی گەلی سووریانی پیرۆزکرد.
پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و یەڵدۆی گەلی سووریانی پیرۆزکرد.
پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و یەڵدۆی گەلی سووریانی پیرۆزکرد.
لە ڕاگەیەنراوەکەی هەدەپەدا هاتووە، " ئێمە ساڵێکی دژوارمان تێپەڕاند کۆمەڵگە بۆ ئازادی بەهایەکی قوورسی دا و بۆدامەزراندنی داهاتوویەکی گەش بەرخۆدانییەکی گەورەی کرد. لە سەردەمێکی ئاوەهادا کە مرۆڤایەتی تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی و پێکەوەژیانی پەرە پێداوە، لەلایەک پەتای کرۆنا ولە لایەکی ترەوە حەزی دەسەڵاتداری هەموو جینای تەنیوە."
هێڵی نەفرەت و جیاکاری کە ساڵانێکە بەردەوامە، بووتە مەترسی لە سەرداهاتووی ئێمە. بە بە گەشکردنی هیوا و فراوانکردنی تێکۆشان دەتوانین هەموو هەوڵێکی خراپ وهێرەکان تێک بشکێنین. ئەوە ئامانجی ئێمەیە. با ئێمە یەکبگرین و دەست لەناودەست بۆ داهاتووی خۆمان تێکۆشان بکەین. هەرجەژنێکی پیرۆز کە ببێتە هۆی یەک بوون و کۆبوون، ئاشتی و ئازادی، ئێمە پیرۆزی دەکین."
ئێمە پڕبەدڵ جەژنی لەدایک بوونی مەسیح و وجەژنی یەڵدۆی گەلی سووریان پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە ئەم ڕۆژە ببێتە هۆی گەش بوونی بەرخۆدانی و هیوا."
ک-ش