حكومه‌تی سوید به ده‌نگی په‌رله‌مانتارێكی كورد له قه‌یرانی سیاسی رزگاری بوو
حكومه‌تی سوید به ده‌نگی په‌رله‌مانتاری كورد ئامینه كاكه‌باوه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی رزگاری بوو.
حكومه‌تی سوید به ده‌نگی په‌رله‌مانتاری كورد ئامینه كاكه‌باوه له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سیاسی رزگاری بوو.
له ده‌نگدانی متمانه‌دان له په‌رله‌ماندا، ده‌نگی په‌رله‌مانتاری كورد ئامینه كاكه‌باوه كه له دژی ئه‌وه‌یه سوید له به‌رامبه‌ر چوونه ناو ناتۆ باج بداته توركیا، یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو.
سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه كه له‌لایه‌كه‌وه مۆرگان جۆهانسۆن وه‌زیری كاروباری ناوخۆ و دادی ده‌كرده ئامانج، مه‌ترسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وه‌زیران ماگدالینا ئاندێرسۆنیشی له خۆگرتبوو.
حكومه‌ت به ته‌نیا یه‌ك ده‌نگ له قه‌یرانی سیاسی گه‌وره رزگاریبوو. پارتی راستڕه‌و و راستڕه‌وه توندڕه‌وه‌كان توانیبوویان له ٢٨٩ په‌رله‌مانتار ١٧٤ ده‌نگ كۆبكه‌نه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی متمانه له وه‌زیر وه‌ربگرنه‌وه ته‌نیا پێویستیان به ده‌نگێك بوو.
ئامینه كاكه‌باوه شه‌ڕڤانێكی پێشوو له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و له ساڵی ٢٠٠٨ به‌دواوه په‌رله‌مانتاره، سه‌رله‌به‌یانی سێشه‌ممه رایگه‌یاند، كه ئه‌و ده‌نگی خۆی به ئۆپۆزسیۆن نادات. په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ كاكه‌باوه دوای دانوستانی كۆتایی هه‌فته له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سۆسیال دیموكرات ئه‌م بڕیاره‌ی دابوو.
كاكه‌باوه كه له چه‌په رادیكاڵه‌كانه چه‌ند كاتژمێر به‌ر له ده‌نگدانه‌كه وتبووی، "من رازی بووم".
كاكه‌باوه وشیاریدابوو وتبووی، ئه‌گه‌ر له‌باره‌ی دانوستانه چڕه‌كانی سوید له‌گه‌ڵ توركیا له باره‌ی ناتۆوه گه‌رنتی وه‌رنه‌گرن، ئه‌و له دژی وه‌زیر ده‌نگده‌دات.
په‌رله‌مانتاری سه‌به‌خۆ له قسه‌كانیدا له په‌رله‌مان ئه‌م پرسیاره‌ی كردبوو، "ئاخۆ ئێمه ئازادی راده‌ربڕینمان و خۆپیشاندانه‌كانمان به پێی داواكارییه‌كانی ئه‌ردۆغان سنووردار ده‌كه‌ین؟".
كاكه‌باوه وتی، "من له رۆژنامه‌كاندا وه‌ك ئه‌وه‌ی زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندی سوید، نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی كوردان ده‌كه‌م نیشان درام، به‌ڵام سه‌روه‌ری سوید بۆ من گرنگه".
هـ . ب