لە هۆڵەندا کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی کەنەکە ساز دەکرێت
سبەینێ هەینی لە هۆڵەندا، بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتییە"، بەبەشداری ٣٠٠ ئەندام و ١٠٠ میوان، کەنەکە کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی خۆی ساز دەکات.
سبەینێ هەینی لە هۆڵەندا، بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتییە"، بەبەشداری ٣٠٠ ئەندام و ١٠٠ میوان، کەنەکە کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی خۆی ساز دەکات.
بەگوێرەی زانیاری بەدەستخراو لە هاوسەرۆکایەتیی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)وە، بڕیارە سبەینێ هەینی (٢٠٢٢/١٢/٠٢) لە شاری ڤێنلوی شانشینی هۆڵەندا، کۆبوونەوەی ٢١مین جڤاتی گشتیی ئەو دامەزراوە کوردستانییە ساز بکرێت.
کۆبوونەوەی جڤاتی ئەمساڵ کە بە دروشمی "لە تێکۆشانی ڕزگاری و ئازادی کوردستاندا، ڕێگای سەرکەوتن یەکێتییە" دەبەسترێت، نزیکەی ٣٠٠ ئەندامی کەنەکە و زیاتر لە ١٠٠ میوانی کورد و بیانی بەشداری دەبن.
بەگوێرەی زانیارییەکان کە دەست ئاژانسەکەمان فوڕات (ANF) کەوتوون، ٢١مین جفاتی گشتیی کەنەکە ٣ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کارنامەی سەرەکی بەم شیێوەیە دەبێت:
رۆژی یەکەم، هەینی ٢٢٠٢/١٢/٠٢ کاتژمێر ١٤:٠٠ی پاشنیوەڕۆ تا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
- کردنەوەی کارەکانی جڤاتی گشتیی
- ئاخاوتنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- کەنەکە
- ئاخاوتن و پەیامی میوانان
رۆژی دووەم، شەممە ٢٠٢/١٢/٠٣ کاتژمێر ٠٩:٠٠ی بەیانی تا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
- دەستپێکردنی کارەکانی جڤاتی گشتیی
- بەردەوامیی ئاخاوتنەکان
- سوێندخواردنی ئەندامان
- پێشکەشکردنی راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ک
- وتووێژ لەسەر راپۆرتی کۆنسەی بەڕێوەبەریی ك ن ك
کاتژمێیر ١٤:٣٠ی پاشنیوەڕۆتا ١٩:٠٠ی ئێوارە/
- بەردەوامیی وتووێژەکان
- وتووێژ و پێشنیاز لەسەر پەیمان و پەیڕەوی ناوخۆی ك ن ك
- وتووێژ لەسەر بەڵگەی ستراتیژی نەتەوەیی
رۆژی سێهەم و کۆتایی، ٢٢٠٢/١٢/٠٤ کاتمێر ٠٩:٠٠ی سەرلەبەیانی تا ١٣:٠٠ی نیوەڕۆ/
- هەڵبژاردنی ئۆرگانەکانی ك ن ك بە کۆنسەی بەڕێوەبەریی و هاوسەرۆکانەوە
- خاڵی سەربەست و پێشنیاز
-گەڵاڵەکردنی ڕەشنوسی ئەنجامنامەی جفات
بەگوێرەی وتەی بەڕێوبەرانی کەنەکە لە میانی لە کۆبوونەوەی 21مین جڤاتی گشتییدا، بەچڕی و فراوانی گفتوگۆ لە سەر زۆر مژاری پەیوەست بە دۆخی هەنوکەیی کورد و کوردستان، ناوچەکە و جیهان دەکرێت لەوانە:
- ڕێکارەکانی بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی و یەکڕیزی پارت و لایەن و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان
- مەترسییەکانی سەر گەلی کورد و کوردستان
- هێرش و داگیرکاری ڕژێمی تورکیا بۆ سەر باشور و ڕۆژاڤای کوردستان کوردستان
- هێرشەکانی ئێران بۆ سەر باشوری کوردستان.
- ڕاپەڕین و شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران
- بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لەلایەن ڕژێمی تورکیاوە دژی گەل و گەریلا
-ڕەوشی باشوری کوردستان و ئێراق
- رەوشی رێبەر ئۆجالان و زیندانیانی سیاسیی
- خەباتی دیپلۆماسی
- ڕەوەند و لۆبی کوردی لە دەرەوەی وڵات
جێگای ئاماژەیە، ساڵی ٢٠١٩ جڤاتی گشتیی کەنەکە هەر لە هۆڵەندا بە بەشداری ئەندامان و میوانان لە نێو هۆڵ ڕێکخرابوو و هەڵبژاردنی ئۆرگانەکان، کنۆسەی بەڕێوەبەری و هاوسەرۆکان ئەنجامدرابوو و لە بری ڕێبوار ڕەشید و نیلوفەر کۆچ، زەینەب موراد و ئەحەمەد قەرەمووس بە هاوسەرۆکانی نوێی کەنەکە هەڵبژێردرابوون. دواتر لە ساڵی ٢٠٢٠ کۆبوونەوەی جڤاتەکە بەهۆی فایرۆس و پەتای کۆرۆناوە بە ئۆنلاین ئەنجامدرابوو. بەم شێوەیە لە ٢٠١٩وە، جاری یەکەمه ئەمساڵ کۆبوونەوەی جڤاتەکە بە ئامادەبوونی بەشداران لە نێو هۆڵ دەبەسترێت.
هـ.هـ